بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر ئاشكرای دەكات باجی گومرگی بۆ كۆمەڵێك كاڵا زیاد كراوە و پێویستە بازرگانان و هاووڵاتییان ئاگەداربن و ئیندۆمیش قەدەغە دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 21ـی تشرینی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر هاتووە، ئاگەداری هاووڵاتییان دەكەینەوە بەهای نوێ و ڕێژەی گومركی بۆ بابەتەكانی دیاری كراوە.
ڕوونكراوەتەوە، ئەو بابەتانەی بەهای نوێی گومرگییان بۆ زیاد كراوە بریتین لە بەردی گزۆزی ئۆتۆمبێل و كەرپووچ و پاشماوەی فلتەر و كارگەی ئاسن.
هێنانی ئیندۆمیش قەدەغە دەكرێت
ئاشكرا كراوە، كۆمەڵێك بابەت هەیە هێنانیان قەدەغە كراوە بریتین لە هەنگوینی سروشتی و هەنگوینی مەلەكی و هەنگوینی دروستكراو و ئەندۆمی و بەردی هاڕدراو و پاشماوەی ڕۆنی زەیتی خواردن و سوتێنەرەكان.
باس لەوەشكراوە، دوای لابردنی قەدەغەی ئەو بابەتانە ئەوا ڕێژەی لە %15ـی بەهای گومرگی دەچێتە سەر، هەروەها هێنانی ئیندۆمیش قەدەغە دەكرێت.
ئەو بڕیارانەی گومرگی هەولێر لە كاتێكە ئێستە لە بەشێكی زۆری ماڕكێت و شوێنەكان ئیندۆمی دەفرۆشرێت و پێشتر پزیشكان هۆشداریان دابوو كە مەترسیدارە و نابێت ڕێگە بدرێت منداڵ بیخوات.