ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ئیرنا سۆلبێرگى سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌رویج رێككه‌وتنى نه‌وت به‌رانبه‌ر گه‌شه‌پێدان واژوو كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ى تشرینى یه‌كه‌م، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له
راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، به ئاماده‌بوونى عادل عه‌بدولمه‌هدى و هاوتا نهرویجییهكهى رێككه‌وتنى نه‌وت به‌رانبه‌ر گه‌شه‌پێدان واژوو كراوه.
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق باسى له‌وه كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانى ئیرنا سۆلبێرگى سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌رویج ده‌بێت بۆ عێراق.
رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ ده‌بێت
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كه ورده‌كارییه‌كى ئه‌وتۆ ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، گرێبەستەکە بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ ده‌بێت و له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌رویج له‌ڕووى گه‌شه‌پێدان و پێشخستنه‌وه هاوكارى عێراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ى راگه‌یاندراوه‌كه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به هاوتا نهرویجییهكهى گوتووه، نه‌رویج ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتووى هه‌یه له باره‌ى "سه‌ندووقى نه‌وه‌كان" بۆیه ده‌كرێت به ئه‌زموونه‌كانى له گه‌شه‌پێدان و بونیادنانه‌وه‌ى عێراق به‌شدار بێت به تایبه‌تى له بوارى ژنان و منداڵان.
سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌رویجیش دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكارى عێراق له بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.