له سنووری پارێزگای سلێمانی چه‌ندان قوتابخانه كێشه‌ی نه‌بوونی كورسییان هه‌یه، ئه‌ندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، قوتابخانه هه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی كورسی 50 قوتابی كردووه‌ته یه‌ك پۆله‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری پارێزگای سلێمانی به ده‌یان قوتابخانه هه‌ن كه كێشه‌ی كه‌می كورسییان هه‌یه، قوتابخانه‌ش هه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی كورسی بۆ دانیشتنی قوتابییه‌كان 50 قوتابیان كردووه‌ته یه‌ك پۆله‌وه، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ مامۆستا و قوتابییه‌كانیش دروست كردووه.
زیاتر گوتی، ئه‌و گرفته له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌گشتی و له په‌روه‌رده‌ی ڕاپه‌ڕین به تایبه‌تی بوونی هه‌یه، سه‌ردانی مه‌یدانیمان بۆ چه‌ندان قوتابخانه كردووه، بینیومانه قوتابییه‌كان له‌به‌ر كه‌می كورسی له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتوون. جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان هێشتا له‌ژێر خێمه‌دان و كورسیشیان هه‌ر نییه.
ئه‌و كورسییانه‌ی كه هه‌ن پێویسته دوو ساڵ جارێك یان چاك بكرێنه‌وه یان بگۆڕێن
هۆشیار كه‌مال، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه له سنووری چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌گشتی قوتابخانه‌كان پێویستی زۆریان به كورسی هه‌یه، ئه‌و كورسییانه‌ی كه هه‌ن پێویسته دوو ساڵ جارێك یان چاك بكرێنه‌وه یان بگۆڕێن، قوتابخانه هه‌یه به‌هۆی نه‌بونی كورسی زۆرترین قوتابی كردووه‌ته پۆله‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌م گرفته له ته‌واوی ناوچه‌كان هه‌یه، كه‌رتی په‌روه‌رده نابێت وه‌ك كه‌رته‌كانی تر كه‌موكورتی هه‌بێت، چونكه بوونی هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی قوتابییه‌كان ده‌بێت و گرفت دروست ده‌كات.
هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" له ماوه‌ی پێشوودا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی 11 هه‌زار كورسی و مێز له كۆمپانیایه‌ك كڕاوه بۆ قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان و سنووری په‌روه‌رده‌ی ڕاپه‌ڕین، به‌ڵام ته‌نها مێزه‌كانیان گه‌شتوون و كورسییه‌كانیان دروست نه‌كراون و ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له كۆگاكانن و هیچ سوودێكیان لێ وه‌رنه‌گیراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی