نرخ بۆ تاپۆكردنی زەوییە بێ‌ تاپۆكان دیار كرا

:: PM:04:29:21/10/2019 ‌

ئەوە زەویانەی لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییەكان كراوەتە سەر تاپۆ دەكرێن و بریاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، راپۆرتی كۆتایی خۆمان نووسیوە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەم خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و دواتر ئەو زەویانە تاپۆ بكرێن.  

ئەمڕۆ دووشەم 21ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، جەلال محەمەد بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو پڕۆژەیەی كە لەلایەن پەرلەمانتاران پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرا خوێندوەی یەكەمی بۆ كراوە، ئامادەكاری و راپۆرتی كۆتایی نووسراوەتەوە بۆئەوەی لە ڕۆژی چوارشەم لە كۆبوونەوەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.

به‌ هیچ شێوه‌یه‌ ك باغ و فێلاكان تاپۆ ناكرێن

روونیشی كردەوە كە لەناو پڕۆژەكەدا باسی تاپۆكردنی زەوییە بێ‌ تاپۆكان دەكات و تاپۆكردنی ئەو زەویانە لە 200 مەترەوە دەست پێ دەكات تا 800 مەتر، نرخەكانیش دیاری كراوە بۆ شارەدێیەكان پێنج بۆ 10 هەزار دینارە، هەروەها بۆ شارۆكەكانیش لە 15-20 هەزار دینار و لە پارێزگاكانیش 20-30 هەزار دینارە كە لە ڕاپۆرتەكە نووسراوە، بەڵام نرخەكان جارێ جێگیر نەكراون دەكرێ گۆڕانكاری بەسەر بێت.

بڕیاردەری لیژنەی یاسایی ئەوەی خستەروو، بە هیچ شێوەیەك ڤێلا و باغەكان تاپۆ ناكرێت، لەبەر ئەوەی ئەو زەویانە پێویستی بە یاسایەكی ترە تا تاپۆ بكرێن.

پێشتر پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەی تاپۆكردنی زەوییە بێ‌ تاپۆكانی ئاراستەی حكوومەت كردبوو بەمەبەستی خستنەڕووی تێبینییەكانیان و بڕیارە ڕۆژی چوارشەمی داهاتوو ئەو پڕۆژەیە پەسەند بكرێ‌.



وشە - زریان تەها