ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و دادكۆكی له مافی ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كاری ڕیكلام له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ڕێكخستنه‌وه هه‌یه و ئه‌و په‌یامه‌ی میدیا له‌باره‌ی ریكلام هه‌یتی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ناگات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، سه‌لمه فاتیح ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له مافی ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاری ریكلام له هه‌رێمی كوردستان بازرگانی و میدیاییه و پێویستی به ڕێكخستنه‌وه هه‌یه.
به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌و په‌یامه میدیاییه بۆ ریكلام ناگات كه هه‌یه
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌و په‌یامه میدیاییه بۆ ریكلام ناگات كه هه‌یه و زۆر جار ریكلام به ئاراسته‌ی خراپ به‌كارده‌هێنرێ. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌ت ژنان قۆربانی یه‌كه‌می جۆره ریكلامێكی ناته‌ندروستن كه به هه‌ڕه‌مه‌كی له میدیاكانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نمونه‌ی به‌وه‌یش هێنایه‌وه كه له ریكلام ژن وا به‌كارهێنراوه كه ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی بۆ نه‌كرێ ماڵه‌كه‌ی جێده‌هێڵێ یان كارێكی تر ده‌كات كه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ تێكدانی شیرازه‌ی خێزانه‌كاته.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ژن له‌ناو ریكلامه‌كاندا وه‌ك كاڵایه‌كی سێكسی ده‌بینرێ و داوایان لێ ده‌كرێ به شێوه‌ی وروژێنه‌ر ده‌ربكه‌ون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، ڕاستی وا زۆره كه داوا له ژن كراوه له‌ناو ریكلامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش و نه‌شیاو ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام ئه‌وه پێوه‌ندی به‌و میدیایه‌وه هه‌یه كه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هێشتا له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به ریكلام نییه و ئێسته په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی دانانی یاسایه‌كی تایبه‌یه.