نیكۆل سابا، گۆرانیبێژی ناودارى لبنانی لە ڕێگەی تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرامه داواى لێبووردن له هه‌وادارانى ده‌كات له قاهیره‌ى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانێت ئاماده‌ى زانكۆیه‌كى تایبه‌ت بێت كه داوه‌تیان كردووه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له زانكۆیه‌كى تایبه‌تى قاهیره، گۆرانیبێژی ناودارى لبنانی "نیكۆل سابا" داوه‌ت كرا بۆ ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگى ده‌رچوونیان بۆ ساز بكات، به‌ڵام به‌هۆى تێكچوونى دۆخى ته‌نهاى وڵاته‌كه‌ى ئه‌و سهردانیهى ڕاگرتووه و داواى لێبووردنیش ده‌كات و پێیانى گوتووه ده‌بێت له‌وه تێ بگه‌ن كه وڵاته‌كه‌م پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ناتوانێت ئاماده‌ى زانكۆیه‌كى تایبه‌ت بێت كه داوه‌تیان كردووه
ڕۆژى هه‌ینى 18ى تشرینى یه‌كه‌م، سەدان هەزار كەس لە شارەكانی لبنان ڕژانە سەر شەقام و درووشمی هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتیان بەرز كردەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریان كرد، لەوكاته‌وه تاكو ئێسته خۆپێشاندانه‌كان له لبنان به‌رده‌وامه و تاكو دێت پشتوانى زیاتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانى ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
نیكۆڵ سابای گۆرانیبێژ و ئەكتەر ته‌مه‌ن /45 ساڵه/، لە لبنان لە دایك بووە، لە سەرەتادا وەك مۆدێل دەركەوت كە لەگەڵ تیمی "فۆركاتس" كاری دەكرد، بۆ یەكەمین جاریش لە ساڵی 2003 دا لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی میسڕ عادل ئیمام دەركەوت كە لە فیلمی سینەمایی "التجربە الدنماركیە" وەك ئەكتەر بەشداریی كرد، دواتر وازی لە كاری مۆدێل هێناو و بەردەوام بوو لە گۆرانی گوتن و كاری سینەمایی، یەكەمین ئەلبوومیشی لە 2004دا بڵاو كردەوە، تا ئێستە لە 5 فیلمی سینەماییدا بەشداریی كردووە.