دوێنێ له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌ساڵه نه‌سری گۆرانیبێژی ناسراوی سووری، له هاوسه‌ره‌كه‌ى "تارق عه‌ریان" ده‌رهێنه‌رى ناودار جیا بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌ى دواى جیابوونهوهكهیشى هاوسه‌رگیریان كردووه.
جیابوونه‌وه‌كه به‌هۆى خیانه‌تى هاوسه‌رى بووه كه لێی كراوه
دواتر به‌پێى زانیارییه‌كان كه بڵاو كرایه‌وه، جیابوونه‌وه‌كه به‌هۆى خیانه‌تى هاوسه‌رى بووه كه لێی كراوه و پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكى گه‌نجدا هه‌بووه، ئه‌و كه‌سه‌شى دڵى هاوسه‌ركه‌ى ئهساڵهى دزیووه هونهمهندێكى نوادارى سووریه به‌ناوى "نه‌سرین تافش".
به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ى ئۆكۆتبه‌ر ئه‌ساڵه له رێگه‌ى پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه له تۆڕى كۆمهلاچیهتى ئیسنتاگرام وێنه‌یه‌كى نویچى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى له باوه‌شى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه هه‌مووى ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاى گه‌یاندووه كه ناكۆكییان هه‌یه به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ى لێك جیاببنه‌وه، بهههواداران و میدیاكارهكانى گوتووه كه ئاگادارى هه‌ستى ئه‌و بن و به‌و جۆره هه‌وڵانه هه‌ستى بریندار نه‌كه‌ن.
ئه‌ساڵه نه‌سری ته‌مه‌ن/ 50 ساڵه/، له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له دایكبووه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی عه‌ره‌ب، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، به‌هۆی خراپی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ژی و هه‌وادارێكی زۆری له‌دنیادا هه‌یه.