كۆمپانیای AEEی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان، له نوێترین به‌رهه‌می خۆیدا درونێكی زۆر بچووكی به كامێرایه‌كی زۆر به‌هێزه‌وه دروست كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له مه‌ودوا پێویست ناكات له گرتنی وێنه‌ی سێلفی به‌هۆی مۆبایله‌كانتان نیگه‌ران بن، به‌ڵكوو له ڕێی ئه‌م درونه‌وه ده‌توانن جوانترین و پڕ كوالێتی ترین وێنه‌ی سێلفی بگرن.
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه ناوی "
درونی سێلفی" لێنراوه و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێزی تێدایه و قه‌باره‌كه‌یشی زۆر بچووكه و هاوشێوه‌ی مۆبایلێك ده‌بێ و ده‌توانن له نێو گیرفانه‌كانتان هه‌ڵی بگرن.
قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی مۆبایلێك ده‌بێ و ده‌توانن سێلفی پێ بگرن و ڤیدیۆی پێ تۆمار بكه‌ن
كاتێك بتانه‌وێ به‌كاری بهێنن، درونهكه ده‌توانن بیكه‌نه‌وه و چوار په‌روانه‌ی هاوشیوه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری هه‌یه و ده‌توانێ وێنه‌تان له‌و ئاست و دوورییه‌ی كه خۆتان ده‌تانه‌وێ به كوالێتی 13 مێگاپێكسل بگرێ، هه‌روه‌ها ڤیدیۆیش به كوالێتی 360 پله تۆمار ده‌كات و ده‌توانێ له چركه‌یه‌ك 60 وێنه بگرێت.
ئه‌و درونه پاترییه‌كی ناوخۆیی هه‌یه كه ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی 10 خولهك به به‌رده‌وامی بفڕێت، هاوكات ده‌توانن له ڕێی مۆبایله‌كانتانه‌وه جووڵه‌ی پێ بكه‌ن و وێنه‌ی پێ بگرن و فه‌رمانی فڕین و نیشتنه‌وه‌ی پێ بده‌ن.
بڕیاره درونهكه به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ بخرێته بازاڕه‌كانی دنیا و پێشبینی ده‌كرێ نرخیشی بگاته 130 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌شێكی زۆر له هه‌وادارانی سێلفی پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی خستنه بازاڕی ده‌كه‌ن.