سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ به هۆكارێكی نادیار ئاگر له بازاڕێکی دهۆك ناسراو به بازاڕی ره‌ش كه‌وتەوە و زیانێكی زۆری مادی پێگه‌یاند، ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك كونترۆڵ كرایەوه.
بە هۆکارێکی نەزانراو ئاگری گرتووە و زیانی زۆری پێ گه‌یشتووه
ئەمڕۆ سێشەم 22ی تشرینی یەکەم، بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ ئاگر له بازاڕێکی دهۆك كه ناسراوه به بازاڕی ره‌ش كه‌وته‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، بازاڕه‌كه كۆمه‌ڵێك دوكانی کەپری لییە و رۆژانه هاووڵاتییان كڕین و فرۆتنی شتومه‌كی جیاوازی تیادا ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەم بەیانییە بە هۆکارێکی نەزانراو ئاگری گرتووە و زیانی زۆر پێ گه‌یشتووه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سه‌ر به به‌رگری شارستانی دهۆك توانیان ئاگره‌كه كونترۆڵ بكه‌ن
بازاڕی ڕه‌شی دهۆك یه‌كێكه له بازاڕه نوێیه‌كانی دهۆك و كڕین و فرۆتنی ره‌شی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام زیاتر كڕین و فرۆشتنی مۆبایل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی تێدا ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته شه‌قامی نوهه‌دار له نزیك هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شوره‌ش.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری