ئه‌ندامانی گه‌رمیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه له‌سه‌ر پشكی گۆڕانن باس له دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان ده‌كه‌ن كه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، به گوته‌ی خۆیان دوورخستنەوەی بەرپرسەکە بەهۆی بەدواداچوونی ئەوان بووە، بەڵام بەرپرسەکە دەڵێ، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت راست نییه و خۆم داوام كردووه بچمه ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان و داواکەم پەسند کراوە.
لە ئەنجامی بەدواداچوونی ئەنجوومەنی پارێزگا دوور خرایەوە
ئەمڕۆ سێشەم 22ی تشرینی یەکەم، كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو رۆژه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، راپۆرته‌كانمان كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانمان كردوه.
خۆم داوای گواستنەوەم کردووە بۆ دەستەی گشتی و پەسند کراوە
عومه‌ر محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان بۆ "وشه" دەڵێ، له رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌وه داواكارییه‌كم ئاراسته‌ی سه‌رووی خۆم كرد به گواستنه‌وه‌م له وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیانه‌وه بۆ ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر، بۆ ئەوەی له‌وێ ده‌ست به‌كار بم.
"ره‌زامه‌ندی دراوه به گواستنه‌وه‌م بۆ هه‌ولێر بۆ ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان، ئێستاش کەسێكی تر به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانه به وه‌كاله‌ت" عومەر محەمەد وای گوت.
به‌رێوه‌به‌ری پێشووی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان دووپاتی دەکاتەوە، من دوور نەخراومەوە خۆم بنیاتنەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان بووم و ئەوەی لەبارەمەوە دەگوترێت راست نییە و خۆم داوای گواستنەوەم کردووە.
رۆژی 17ی مانگی رابردوو ، "وشه" له زاری پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه ئاشكرایكرد ، به‌رێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان له‌سه‌ر دادگای ده‌ست پاكی له‌گه‌رمیان و به‌پێی ماده‌ی 307 له یاسای سزادانی عێراقی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه،پاش چه‌ند رۆژێك ئازادكرا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی