ڤیدیۆگرافیك: دهۆک رێژەیەکی پێوانەیی لە دروستکردنی سەوزایی تۆمار دەکات

:: PM:01:27:22/10/2019 ‌

بە مەبەستی‌ پەرەپێدان و زیادكردنی‌ رێژەی‌ سەوزایی‌ لە سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ شارەوانییەكانی‌ دهۆك دەستی بە پلانێكی‌ نوێ كرد بۆ ئەوەی‌ رێژەی‌ سەوزایی‌ لەو پارێزگایە بەرز بکاتەوە، بەپێی‌ پلانەكە رێژەی‌ سەوزای‌ بۆ 17.5٪ زیاد دەکات.

هەندێک شارەدی رێژەی سەوزاییان زیاد لە 70٪ە
ئەمڕۆ سێشەم 22ی تشرینی یەکەم، ئه‌ندازیار حه‌كیم ره‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پاڕك و باخچه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ پارێزگای‌ دهۆك به‌ "وشه‌"ی‌ راگه‌یاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی شاره‌وانییه‌كانی‌ دهۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییان‌ بۆ‌ دامه‌زرا، ده‌ست كرا به‌ دانانی‌ پلانێكی‌ نوێ بۆ زیادكردنی‌ سەوزاییی‌.

زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌پێی‌ ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێویسته‌ رێژه‌ی‌ سەوزایی‌ له‌نێو شاره‌كاندا 17،5% بیت، به‌ڵام له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك هیچ یه‌كێك له‌ شار و شارۆكه‌كان ئه‌و رێژه‌یه لە سەوزاییان‌ نییه‌، بۆیه‌ بەڕێوەبەرایه‌تی‌ گشتی‌ شاره‌وانییه‌كانی‌ دهۆك پلانێكی‌ نوێی بۆ زیادكردنی‌ رێژه‌ی‌ سەوزایی‌ دانراوه‌، ئێسته‌ له‌ هه‌ندێ شاره‌دێ‌ رێژه‌ی‌ سەوزایی‌ زیاتره‌ له‌ ستاندارد، وه‌ك شاره‌دێیه‌كانی‌ دینارته‌، بجێل و كانی‌ ماسێ كه‌ زیاتره‌ له‌ 70%، به‌ڵام شاره‌دێیه‌كانی‌ وه‌كو فه‌یدیێ، شاریا، مسێریك و ده‌شتاییه‌كان زۆر كه‌مه‌ و له‌ 4% تێپه‌ڕ ناكەن، بویه‌ گرنگی‌ زیاتر به‌و ناوچانه‌ ده‌درێت.

لە سنووری‌ شارۆكەی‌ ئاكرێ 151 هەزار و 282 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو پارك و باخچەكان هەیە لەگەل 50 هەزار مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو شەقام و رێگاوبانەكان، لە سنووری‌ شارۆكەی‌ بەردەرەش 157 هەزار و 200 مەتری چوارگوشەسەوزایی‌ نێو باخچەكان هەیە، لەگەل 22 هەزار و 245 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو شەقام و رێگاوبانەكان، لە سنووری‌ شارۆكەی‌ شێخان 79 هەزار و 410 مەتر چوارگوشە سەوزایی‌ نێو پارك و باخچەكان هەیە، لەگەل چوار هەزار و 618 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو شەقام و رێگاوبانەكان.

هاوکات، لە سنووری‌ شارۆكەی‌ ئامێدی‌ 161 هەزار و 496 مەتر چوارگوشە سەوزایی‌ نێو پارك و باخچەكان هەیە، لەگەل 12 هەزار و 853 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو شەقام و رێگاوبانەكان، لە سنووری‌ شارۆكەی‌ زاخۆ 126 هەزار و 441 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو پارك و باخچەكان هەیە، لەگەل دو هەزار و 500 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو شەقام و رێگاوبانەكان.

هەروەها لە سنووری‌ شارۆكەی‌ سێمێل 108 هەزار و 629 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو پارك و باخچەكان هەیە، لەگەل چوار هەزار و 48 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو شەقام و رێگاوبانەكان، لە سنووری‌ شارۆكەی‌ دهۆك كە تەنیا شارەوانییەكانی‌ دەوروبەر بەخۆیەوە دەگرێت، هەشت هەزار و 778 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو پارك و باخچەكان هەیە، لەگەل 800 مەتر چوارگوشەی‌ سەوزایی‌ نێو شەقام و رێگاوبانەكان.

كوی‌ گشتی‌ سەوزایی‌ نێو پارك و باخچه‌كان له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك ده‌گاته‌ 793 هه‌زار و 236 مه‌تر چوار گوشه‌ی‌ سەوزایی‌، له‌گه‌ڵ بوونی‌ 97 هه‌زار 640 مه‌تر چوار گوشه‌ی‌ سەوزایی‌ نێو شه‌قام و رێگاوبانه‌كان.

له‌باره‌ی‌ گرنگی‌ هەبوونی‌ سەوزایی ‌حەکیم رەمەزان دووپاتی دەکاتەوە، سەوزایی‌ گرنگی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، له‌لایه‌ك سیمای‌ شار و رێگاوبان جوان ده‌كات، له‌لایه‌كی‌ تر ده‌بێته‌ هۆكاری‌ پاكراگرتنی‌ هه‌وای‌ ژینگه‌ و زیادكردنی‌ رێژەی ئۆکسیجن، بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆ له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی‌ مرۆڤ ده‌كات و ئاسودهیی بە تاکەکان دەبەخشێت.


باشترین شار له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك بۆ به‌رز راگرتنی‌ ژینگه‌ و سەوزایی‌ و دار و نه‌مامه‌كانی‌ نێو پارك و شه‌قامه‌كان، شاره‌دێی‌ دێره‌لووكی‌ سه‌ر به‌ شارۆكه‌ی‌ ئامێدیه‌.

دێره‌لووك به‌ دووری‌ 70كم ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ پارێزگای‌ دهۆك، 18 هه‌زار و 750 كه‌س تێیدا ده‌ژین، 75% جوگرافیای‌ ناوچه‌كه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ په‌كه‌كه‌ و سوپایی‌ توركیا به‌ چۆڵكراوی‌ ماوه‌ته‌وه‌.

دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری‌



وشە - هیدایه‌ت جان