شوقه‌یه‌ك له تاوه‌رێكی ده‌روازه ستی له سلێمانی گری گرت و دوای چه‌ند سه‌عاتێك توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، رێكار جه‌مال گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شوقه‌یه‌ك له تاوه‌ری ده‌روازه سیتی له سلێمانی گڕی گرتووه و به‌رگری شارستانی توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئاگره‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی مادی هه‌بووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئاگره‌كه له نهۆمی حه‌وته‌می شوقه‌كان بووه و تا ڕاده‌یه‌ك كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌سته‌مه‌م بووه كه به شۆرتی كاره‌با ئاگره‌كه ڕووی داوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی باسیی كرد له ئاگره‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی مادی هه‌بووه.