چالاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕای گه‌یاند، سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌رۆدغان و حزبه‌كه‌ی و سوپای توركیا له خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و باره‌گای مافی مرۆڤ له شاری جنێف له سویسڕا تۆمار كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، یوسف عوسمان عه‌زیز چالاكی مه‌ده‌نی له واڵی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه كه سكاڵای له سه‌ر سه‌رۆكی توركیا و ئاكه‌په و سوپای توركیا و ڕێكخراوه تێرۆرسته‌كان تۆمار كردووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت له بری میله‌ته‌كه‌مان به‌ناوی خۆم كرده‌وه".
ده‌قی سكاڵانامه‌كه‌م هاوپێچ كردبوو به ده‌یان وێنه‌ی فۆتۆی قوربانییه‌كان
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای تیمه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ خۆی ناساندووه و سكاڵاكه‌ی گه‌یاندووه‌ته باره‌گای سه‌ره‌كی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و باره‌گای مافی مرۆڤ له شاری جنێف له سویسرا. هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژئاوای كوردستان و سووتان و بریندار و شه‌هیدكردنی سه‌تان كه‌س به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی فۆسفۆڕی سپی خستووه‌ته ڕوو.
روونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه و ده‌ڵێت، ده‌قی سكاڵانامه‌كه‌م هاوپێچ كردبوو به ده‌یان وێنه‌ی فۆتۆی قوربانییه‌كان، سیمبوڵی سه‌ره‌كی ئه‌و قوربانیانه موحه‌مه‌دی منداڵ بوو كه جه‌سته‌ی به ڕێژه‌یه‌كی ته‌واو مه‌ترسیدار سووتا. هه‌روه‌ك داوا ده‌كات كه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهایش سكاڵانامه پێشكه‌ش بكرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوای هێرشی داگیركاری توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان یه‌كه‌مجاره كه به‌مشێوه‌یه له پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌رۆدغان و ئاكپارتی تۆمار بكرێ.