كۆمپانیای فۆرد، نوێترین به‌رهه‌می ئاشكرا كرد، ئه‌ویش دوو جۆری تایبه‌ته له فۆرد ئیسكه‌یپ كه به‌نیازه بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی"
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل، بابه‌تێكی له‌باره‌ی دوو جۆری تایبه‌تی فۆرد ئیسكه‌یپ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆتۆمبێلی ئیسكه‌یپی نوێ به دوو جۆر ده‌خرێته بازاڕه‌وه یه‌كه‌میان "جۆری پیترۆڵ" كه به به‌نزین و گاز كار ده‌كات، دووه‌میشیان "كاره‌بایی" كه ته‌نیا به كاره‌با كار ده‌كات كه ئه‌مه‌یش نوێكارییه‌كی زۆره كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ئه‌نجام دراوه.
فۆرد ئیسکەیپی نوێ دوو جۆرە "بەنزین و کارەبایی"
فۆرد زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، فۆرد ئیسكه‌یپی راسته به دوو شێوه نمایش كراوه به‌ڵام له هێز و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ر و بۆدییه‌وه یه‌ك شێوه‌ن و هه‌ردوو جۆر هێزێكی زۆریان بۆ دانراوه به بزوێنه‌رێكی گه‌وره‌وه به‌تایبه‌ت جۆره كاره‌باییه‌كه‌ی پاترییه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه و ده‌توانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لێی بخوڕیت.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.