وڵاتانی ئه‌وروپا دوای هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به چڕی هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت، جیا له ڕاگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا، ده‌یانه‌وێ له ڕووی ئابووری وهبهرهێنانهوهیش زۆرترین سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنن و سنوورێك بۆ پێشێلكاری و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نكه‌ره بۆ سه‌ر كورد و ناوچه‌كه و ئه‌وروپا به گشتی دابنێن.
وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئابووری به‌رانبه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا چه‌ند ڕۆژێك دوای ده‌ست پێكردنی په‌لاماره‌كه، كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی، كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل داده‌نرێ، بڕیاری دامه‌زراندنی لقێكی كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێله‌كانی له شاری ئزمیری توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه كۆی وه‌به‌رهێنان له دروستكردنی ئه‌و كارگه‌یه ده‌گه‌یشته 1.5 ملیار یۆرۆ و زیاتر له چوار هه‌زار كارمه‌ند كاریان تێدا ده‌كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه دوێنێ سێشه‌م بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپا وه‌ك دووه‌م هه‌نگاوی ئابووری ئه‌وروپا دژی توركیا، بڕیاری دا چیتر قه‌رز به توركیا نه‌دات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر ئه‌و بانكه ساڵانه بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن یۆرۆ به سه‌ره‌وه قه‌رزی به توركیا ده‌دا و ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئه‌نكه‌ره، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه، به‌ڵام له 2017ه‌وه ئه‌و بانكه بڕی قه‌رزی بۆ توركیا ساڵ دوای ساڵ كه‌م كردووه‌ته‌وه و له 2019 یش ئاستی قه‌رزی گه‌یانده 100 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام دوێنێ بڕیاری دا به ته‌واوی پێدانی قه‌رز به ئه‌نكه‌ره بوه‌ستێنێت.
بانكه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه توركیا ده‌سبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی نابێت كه له دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی هاوینی 2017 ده‌ستی پێ كردووه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هاوكاری گرووپه توندڕۆكان ده‌كات، بۆیه پێویسته به سزادان تا هاتنه ژێر بار و خستنه سه‌ر ئه‌ژنۆ به قورسی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و حكوومه‌ته‌كه‌ی ببینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سنووری خۆیان نه‌به‌زێنن.
جيا له دیوه مرۆییه‌كه ئه‌وروپا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشی سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌كات
له‌لایه‌كی تره‌وه، بانكی فیدرالی ئه‌ڵمانیا "بوندسبانك" كه ئێسته به بڕی 18 ملیار و 450 ملیۆن یۆرۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی دارایی توركیا ده‌كات، ده‌یه‌وێ پێداچوونه‌وه به بڕی وه‌به‌رهێنان له توركیا بكات و مه‌رج و كۆسپی زۆر بۆ پێدانی پاره و وه‌به‌رهێنان له توركیا بسه‌پێنێت.
بوندسبانك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی توركیا له دژی كورده‌كان له باكوری سووریا ده‌ستی پێ كردووه، پێویسته هه‌ڵوێستی توندتر به‌رانبه‌ر توركیا بگیرێته‌به‌ر، كه هه‌موو سنوورێكی مافی مرۆڤی پێشێل كردووه و به ئاگر و ئاسن ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو تا ئه‌مساڵ بڕی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و بانكه له توركیا بگاته 21 ملیار و 420 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام بانكه‌كه ڕێژه‌ی پێدانی پاره و وه‌به‌رهێنانی له توركیا به بڕی 8.1% كه‌م كردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌یشی له توركیا هه‌یه‌تی پاشه‌كشه‌ی پێ بكات و بۆ یۆنانی بكشێنێته‌وه و له‌وێ ده‌ست به وه‌به‌رهێنان بكات.
گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه دارایی و كارگه پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌وروپا پێشبینی ده‌كرێ هه‌نگاوی زیاتری به دواوه بێ، جیا له ڕووی سیاسی كه حكوومه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا به توندترین شێوه هه‌ڵوێست و لێدوان دژی توركیا ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته توركیا واز له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه بهێنێت، ئه‌گینا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
شاره‌زایان ئه‌و زمانه تونده‌ی ئه‌وروپا بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێننه‌وه و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌نیا پشتیوانی كورده‌كان و ڕێگری له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یكه‌ن له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هۆكار نییه، بۆ ئه‌و جموجۆڵه فره‌وانه‌ی ئه‌وروپا كه دژی توركیا ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵكوو ئه‌مه ته‌نیا هۆكارێكی ڕووكه‌شه و ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ به‌هاكانی خۆی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا نه‌دۆڕێنێ و به‌رگری له مافی مرۆڤ و پاراستنی كورد وه‌ك گه‌لێكی سته‌ملێكراو بكاته‌وه، به‌ڵام له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا دوو هۆكاری گه‌وره‌تر و سه‌ره‌كیتر هه‌ن، كه بۆ توركیا له هه‌موو شتێك گرنگتره.
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی كۆچبه‌ر و مه‌ترسی چه‌كداره گیراوه‌كانی داعش ئه‌وروپا ده‌یه‌وی به توندی سزای توركیا بدات
هۆكاری یه‌كه‌م، ترسی ئه‌وروپایه له دروستبوونی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران و ڕووكردنیان له ئه‌وروپا، كه ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه یه‌كێتییه‌كه نایه‌وێ چیتر هاوشێوه‌ی 2014 و 2015 به لێشاو په‌نابه‌ران وه‌ربگرێت، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ سنوورێك بۆ لێشاوی په‌نابه‌ران دابنێت، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره هه‌میشه كارتی په‌نابه‌ران دژی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنێت، كه ئه‌مه‌یش به به‌رده‌وامی مایه‌ی سه‌رئێشه‌یه بۆ ئه‌وروپا.
هۆكاری دووه‌م، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كداره گیراوه‌كانی داعشه، كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپان، ئه‌مه پێوه‌سته به دۆخی ته‌ناهی یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه و وڵاتانی
ئه‌وروپا پێشتر به گیراویش ئاماده نه‌بوو ئه‌و گیراوانه وه‌ربگرنه‌وه و له دادگاكانی خۆیان سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، به‌ڵكوو ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه وه‌ریان بگرنه‌وه، ئه‌مه‌یش توركیا و ئه‌مه‌ریكی له ئه‌وروپا تووڕه كردووه، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵاتنی گیراوه‌كانی داعش و هه‌وڵدانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وروپا به ئاسانكاری توركیا، وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ونه ژێر شه‌پۆلێكی تری كرده‌ی تیرۆریستی و ئارامی و ته‌ناهی شاره گه‌وره‌كان كه‌لێنی تێ ده‌كه‌وێت، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی توركیان و به هه‌ر جۆرێك بێ ده‌یانه‌وێ گورزی گه‌وره له ئه‌نكه‌ره بوه‌شێنن و په‌شیمانی بكه‌نه‌وه.