زه‌رده‌چه‌و دژه هه‌وكردنێكی زۆر به‌هێزه و كۆكه و ئازاری قوڕگ و هه‌ڵامه‌ت و سه‌رجه‌م گرفته ته‌ندروستییه‌كان له‌ناو ده‌بات، هیندییه‌كان كه زۆرترین ڕێژه‌ی زه‌رده‌چه‌و به‌كارده‌هێنن، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ به‌هێزكردنی كۆرپله و جه‌سته‌ی دایك، ژنانی دووگیان پێویسته به به‌رده‌وامی
شیر و زه‌رده‌چه‌و بخۆنه‌وه.
گرنگترین سووده‌كانی ئه‌و گیراوه‌یه بۆ ژنانی دووگیان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و سه‌رجه‌م هه‌وكردنه‌كان له‌ناو ده‌بات.
دووه‌م: یارمه‌تی به‌هێزبوونی ئێسك ده‌دا و پارێزگای لێ ده‌كات.
خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ته‌ندروسته و دایك و كۆرپله له زۆر كێشه ده‌پارێزێت
سێیه‌م: ڕێژه‌ی ده‌ردراوه‌كانی هه‌رس باشتر ده‌كات، ئه‌مه‌یش كۆئه‌ندامی هه‌رس به ته‌واوی ته‌ندروست ده‌كات.
چواره‌م: یارمه‌تی پاراستنی به‌كتریای سوودبه‌خش له گه‌ده ده‌دات و ڕێ له نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده و ڕیخۆڵه ده‌گرێت.
پێنجه‌م: چه‌وری دروست به له‌ش ده‌به‌خشێ و ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن ئاسایی ده‌كاته‌وه.
شه‌شه‌م: یارمه‌تی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر ده‌دا و خوێن له ژه‌هر و پێكهاته زیانبه‌خشه‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
حه‌وته‌م: پێكهاته‌ی كۆركۆمینی تێدایه و ڕێ له گه‌شه‌ی نائاسایی خانه‌كان له جه‌سته‌ی دایك و كۆرپه‌له ده‌گرێت.