له‌وكاته‌ی گه‌نجانی راپه‌ڕیوی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زاییه‌كانیان له دژی برسێتی و بێكاری و ته‌نگژه‌كانی تر به‌ره‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له رژێمی سیاسی عێراق تێپه‌ڕیوه و چیتر قبووڵی دۆخه‌كه ناكه‌ن. شرۆڤه‌كار و چالاكانی سیاسیی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، 25ی ئه‌م مانگه ده‌بێته راپه‌ڕین و شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری كه گه‌نج سه‌ركردایه‌تی ده‌كات دژی شكستی 16 ساڵه‌ی رژێمی سیاسی عێراق.
تا ئێسته له‌به‌ر هۆكاری ته‌ناهی، چالاك و كۆمه‌ڵه و گرووپ و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناڕازی ته‌نیا تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییان كردووه‌ته گۆڕه‌پان و سه‌كۆی گریمانكراوه‌ی راگه‌یاندنی مه‌به‌ست و هاوئاهه‌نگیان. وه‌ك دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ركرده‌كانیان دیار نین و شاراوه‌ن، چونكه گوشاریان له‌سه‌ره و ده‌كرێنه ئامانج و پێشتریش ده‌یان چالاك گیراون.
ئه‌وان روونی ده‌كه‌نه‌وه كه گه‌نجن و لاگیریان بۆ حزب و مه‌رجه‌عیه‌ت و بیروباروه‌ڕی دیاریكراو نییه و ته‌نیا ئامانجیان ولاتێكی به‌هێزه، چونكه پێیان وایه عێراق راسته‌ڕێ نه‌بێت، ئه‌وانیش دواڕۆژیان نییه، بۆیه روونه لایان كه داهاتوویان وابه‌سته‌یه به گه‌شه‌سه‌ندنی حكوومه‌تێكی پاك، نه‌ك چه‌ند حكوومه‌تێكی دوای یه‌كی هاوشێوه.
بۆیه داواكارییان بریتییه له رووخاندنی پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی كاربه‌رێكه‌ر و سازكردنی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته به سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی نه‌ك كوده‌تا و دیكتاتۆریی، بۆ ئه‌وه‌ش رێی خۆپێشاندانی ئاشتییانه‌یان گرتووه‌ته به‌ر، بۆیه 25ی ئۆكتۆبه‌ر واده‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی فره‌وان ده‌بێت.
ره‌بیع جیواری شرۆڤه‌كاری عێراقی بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات راپه‌ڕینێكه له دژی ئه‌و سته‌مه‌ی له 2003ـه‌وه له عێراق هه‌یه و چیتر گه‌ل بێده‌نگ نابێت و داوای مافی خۆی ده‌كات، جیا له‌وه داوای گۆڕانكاری ده‌كات.
به‌گوته‌ی جیواری "ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه رووی دا، تاوانێك بوو له به‌رانبه‌ر خۆپێشانده‌ران كه میلیشیاكانی سه‌ر به حزبه‌كانی پاڵپشت بۆ حكوومه‌ت ئه‌نجامیان دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له 25ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌مان سیناریۆی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دووباره بكرێته‌وه، گه‌ل بێده‌نگ نابێت".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در كه له تویته‌كانی دوایی باسی خۆپێشاندانی كرد له‌و كاته‌ی ئه‌وه ده‌ناسرێت كه توانای جووڵاندنه‌وه‌ی شه‌قام و پاراستنی خۆپێشانده‌رانی هه‌یه، جیواری گوتی، "سه‌در ده‌یه‌وێ سواری شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كان بێت و ئاراسته‌ی بكات، كه‌چی خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌یان ناوێت و له رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن خه‌ڵكه‌كه ده‌یانگوته‌وه كه سه‌در دوور بكه‌وه، ئه‌و هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ سیاسه‌توانانی تری عێراق نییه و سه‌ربه ئێرانه. بۆیه له 25ی مانگ ده‌بێته شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری گه‌نجان له دژی كورسییه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی كه وڵاتیان وێران كردووه".
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د مه‌نسووری چالاك و توێژه‌ری عێراقی، بۆ "وشه" گوتی، خۆپێشاندانه‌كانی عێراق به‌و جۆره نین كه به‌شێك له میدیاكانی عێراق و سیاسه‌توانان باسی لێوه ده‌كه‌ن به‌وه‌ی شۆڕشی برسی و بێكارانه، چونكه خۆپێشانده‌ران هۆشیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقن، داوای چاكسازی و گۆڕینی رژێمی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شبه‌شێنه بنیات نراوه و له ماوه‌ی 16 ساڵ شكستی خوارد و نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت شكۆی ده‌وڵه‌تیش بپارێزێت، جیا له ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و سعوودیه و توركیا له كاروبار و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات.
روونیشی كرده‌وه، "ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وای كرد نه‌وه‌كانی داهاتوو بكه‌ونه ژێر قه‌رز و عێراقێكی دواكه‌وتوو دروست بێت و زۆرینه‌ی رۆڵه‌كانی بێكار بن، سه‌ره‌ڕای بوونی پاره‌یه‌كی زۆر دۆخی وڵات به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه ده‌كات، جیا له نه‌بوونی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و خراپی خزمه‌تگوزاریی و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رتیل و نائومێدكردنی خه‌ڵك به‌هۆی به‌ڵێنه جێبه‌جێنه‌كراوه‌كان".
خۆپێشاندانه‌كان مه‌به‌ستی خۆیان نه‌پێكاوه و وه‌ڵامی حكوومه‌تیش ته‌نیا به‌ڵێن بووه دوور له مه‌به‌ستی خۆپێشاندانه‌كان
"ته‌مه‌نی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشتووه‌ته ساڵێك و تا ئێسته هیچی نه‌كردووه. بۆیه خۆپێشاندانه‌كان تا ئێسته مه‌به‌ستی خۆیان نه‌پێكاوه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكوومه‌تیش ته‌نیا به‌ڵێن بووه، دووره له مه‌به‌ستی خۆپێشاندان و ئه‌وه‌ش مانای ده‌ستی ده‌ستیكردنه به خۆپێشانده‌ران" مه‌نسووری وای گوت.
له خۆپێشاندانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌بوو، حكوومه‌ت فه‌رمانی كوشتنی به هێزه‌كان نه‌دابوو، به‌ڵام كه‌سانی نه‌ناسراو له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانه‌وه به قه‌ناس گه‌نجانی ناڕازییان ده‌كوشت.
به‌ڵام موئه‌یه‌د جحێشی شاره‌زای ستراتیجی عێراق، بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات كه به‌پێی ئاماژه‌كان له وڵاتانی دنیا و ئێران، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشتر ده‌ستیان له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌دا، ده‌ستیان كێشاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ی له ده‌ره‌وه پاڵپشتیان لێ ده‌كرا، ده‌ستیان لێ به‌ردراوه، واته ئاماژه‌كان له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان هه‌یه به‌وه‌ی به‌رپرسان له به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانن وه‌ك ئه‌وه‌ی له لبنان روو ده‌دات، له عێراقیش ده‌بێت.
جحێشی دروستبوونی جه‌نگ و كوشتارگه به دوور ده‌بینێ. چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ "سوپای عێراق پاڵپشتی له خۆپێشانده‌ران ده‌كات و ئه‌گه‌ر میلیشیا و ده‌مامكداره‌كان ته‌قه‌یش بكه‌ن، سوپا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه".
زیاتر گوتی، ده‌توانین دروشمی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له خۆپێشاندانانی لبنان بیخوێنیته‌وه كه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، پارته‌كان دزیان لێ كردووین و به‌رپرسان ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه و گرێبه‌ستی وه‌همی هه‌یه و پڕۆژه‌كان وه‌ستاون و دۆخه‌كه له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، هه‌مان شت له عێراق هه‌یه، هاووڵاتییان داوای مافی ژیان و كار ده‌كه‌ن كه 600 هه‌زار كارگه له عێراق هه‌بوو پێش 2003، كه‌چی ئێسته 30 هه‌زار كارگه‌ی هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت تێپه‌ڕ ناكات و ئه‌وانه كاریان دابین ده‌كرد و هه‌ر كرێكارێكیش خێزانێكی به‌خێو ده‌كرد.
ئه‌و نه‌وه ناڕازییه‌ی ئێسته نه‌وه‌ی ئینته‌رنێته و قه‌ناعه‌ت ناكات، ئه‌وانه ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌ناو مێشكی نه‌وه‌ی كۆنه، لای ئه‌وان نییه
"ئه‌و نه‌وه ناڕازییه‌ی ئێسته نه‌وه‌ی ئینته‌رنێته و قه‌ناعه‌ت ناكات، ئه‌وانه ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌ناو مێشكی نه‌وه‌ی كۆنه، لای ئه‌مان نییه، له ئینته‌رنێت وڵاتان و شاره‌كانی دنیا ده‌بینن و نازانن حزبی به‌عس و ئیسلامی مه‌رجه‌عیه‌ت چییه و قه‌ناعه‌ت به‌وانه ناكه‌ن، واته داوای ژیانێكی هاوشێوه‌ی وڵاتان ده‌كه‌ن" جحێشی وای گوت.
ئاماژه‌ی دا "گه‌نجان له ئینته‌رنێت سه‌یری ئێرله‌ندا ده‌كه‌ن نه‌وتی نییه و له‌سه‌ر گه‌شتیاری و كشتوكاڵ ده‌ژی، له‌وكاته‌ی عێراق نه‌وت و گه‌شتیاری و كشتوكاڵیشی هه‌یه، كه‌چی هه‌ژارین و ئێرله‌ندییه‌كان له‌و دۆخه پێشكه‌وتووه‌دا ده‌ژین، بۆیه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و هاوار ده‌كه‌ن مافی خۆمانمان پێ بده‌ن یان بمانكوژن. پێم وایه 25ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بێته راپه‌ڕین و شۆڕشی نه‌وه‌ی ئینته‌رنێت".