لیستێكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێ ئاكام ده‌بێ، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و لیسته باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له لیسته‌كان كار بۆ وه‌لانانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
120 واژوومان کۆ کردەوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌عد مه‌یالی ئه‌ندامی لیستی سادقون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك لیستی سادقون هه‌وڵێكی زۆرمان دا بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێش بخه‌ین بۆ ئه‌مڕۆ یاخۆ سبه‌ی له‌بری شه‌مووی داهاتوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان بێ ئاكام بوو.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا واژووی 120 په‌رله‌مانتارمان كۆ كرده‌وه بۆ پێشخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كه‌مان بێ ئاكام بوو، ویستمان پێش واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه بڕیاره رۆژی شه‌مووی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت كۆ ببینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستمان زانی په‌رله‌مان به‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان كۆ ببێته‌وه و بڕیار ده‌ربكات.
"كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رۆژێك به‌ر له خۆپێشاندان و ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌و داواكارییه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه لیسته‌كانی تر كار بۆ لادانی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێشتر له ده‌سه‌ڵات بوون". سه‌عد مه‌یالی وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێمان وایه نابێ له‌م كاته‌دا فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌بوو ده‌رفه‌تی پێ بدرێت چونكه هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپێشانده‌ران.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی