ڤیدیۆ.. پۆلیس بەدوای كەسێك دەگەڕێت

:: PM:12:02:23/10/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو دەكاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەكات هەركەسێك ناسنامە و شوێنی دەزانێت ئاگەدارمان بكاتەوە.

هەر كەسێك ناسنامە و شوێنی ئەم تۆمەتبارە دەزانێت یان زانیاری لە بارەوە هەیە، ئاگادارمان بكاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەم 23ـی تشرینی یەكەم، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هاتووە، ئەو تۆمەتبارەی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، لەلایەن پۆلیسەوە داوا كراوە، داواكارین لە هاووڵاتییانی ئازیز هەر كەسێك ناسنامە و شوێنی ئەم تۆمەتبارە دەزانێت یان زانیاری لە بارەوە هەیە، ئاگادارمان بكاتەوە.

پۆلیس ڕوونی كردووەتەوە، هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێی پەڕەی (hawler police) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك یان ژمارەی پۆلیس (۰٦٦۱۳٤) یاخۆ سەردانی نووسینگەكانی نەهێشتنی تاوان بكات.

باس لەوەش كراوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، ئەم گرتە ڤیدیۆییە بڵاو كراوەتەوە، هەروەها پۆلیس هیچ زانیارییەكی لەسەر تاوانی ئەو كەسە بڵاو نەكردووەتەوە.




وشە - رامیار جەواد