كەسوكاری شەهیدان لە پارەی تاپۆكردنی زەوییە بێ تاپۆكان دەبەخشرێن

:: PM:12:04:23/10/2019 ‌

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان داوا دەكرێت كەسوكاری شەهیدان لەپارەی تاپۆكردنی زەوییە بێ تاپۆكان ببەخشرێن و ئەو پارەیەشی وەردەگیرێت بۆ تاپۆ بەمەبەستی هێنانی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانە خەرج بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 23ی تشرینی یەكەم، پێشەوا هەورامانی پەرلەمانتاری پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان فراكسیۆنی پارتی داوا دەكات ئەو كەسانەی كەسوكاری شەهیدان و كەمدەرامەت و هەژارن لەپارەی تاپۆكردنی زەوییە بێ تاپۆكان ببەخشرێن.

لەرێی ئەو پارەیە خزمەتگوزاری پێشەكەشی ئەو شوێنانە بكات
هەورامی گوتی، ئەو پارەیەی دیاریكراوە پارەیەكی ڕێژەییە حكوومەت دەیەوێت لەرێی ئەو پارەیە خزمەتگوزاری پێشەكەشی ئەو شوێنانە بكات.

عەباس فەتاح لە فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەو پڕۆژانەی دێتە پەرلەمان پڕۆژەی هەموو خەڵكی كوردستانە بۆ سوودمەندیی خەڵكی هەژارە، نابێت بكرێت بەدەستكەوتی حزبی.

ئەوە لەكاتێكدایە دانیشتنی ئەمڕۆ تایبەتە بە خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیازێكی یاسا دەكرێت لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم دەكرێت بۆ پڕۆژە یاسای زەوییە بێ تاپۆكان كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆیان كراوەتەسەر لە هەرێمی كوردستان_عێراق.

زریان تەها



وشە - رامیار جەواد