له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ترسان له به‌رزایی، تاریكیی و ئاژه‌ڵه گه‌وره‌كان زۆر باون و له دنیادا زۆر كه‌س ترسیان به‌رانبه‌ری هه‌یه، به‌ڵام زۆر له خه‌ڵك ترسیان به‌رانبه‌ر گیانداره بچووكه‌كانی وه‌ك مارمێلكه، قالۆنچه، جاڵجاڵۆكه و جۆره‌كانی تری گیانداره‌كان هه‌یه و ئه‌م ترسه‌ش ته‌نیا به بینینیش دروست ده‌بێ.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایان وه‌ڵامی پرسیارێكی گرنگی له‌باره‌ی ترسی خه‌ڵك له ئه‌و گیاندارانه‌وه داوه‌ته‌وه كه پرسیاره‌كه ده‌ڵێ: بۆچی له‌و گیانداره بچووكانه ده‌ترسین؟ بۆچی ته‌نیا به بینینیان ترس تا ئاستی تۆقین له ناخمان دروست ده‌بێ؟.
زانایانی بایۆلۆجی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره كردووه، به‌پێی بۆچوونی مارتن سێلجمان زانای بایۆلۆجی، منداڵ و گه‌وره‌كان له‌و جۆره گیاندارانه ده‌ترسن، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نیاندا جارێك پێوه‌دان یان نزیكبوونه‌وه لێیان ڕووی دابێت، ئه‌م ترسه‌ش یه‌كێكه له‌و جۆرانه‌ی ترس كه تا كۆتایی ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كاندا گه‌وره ده‌بێت و به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
ترس و بێزكردنه‌وه دوو هۆكاری باوی تۆقینن له گیانداره‌كان
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه، هۆكاری تریش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ترس به‌رانبه‌ر ئه‌و گیاندارانه دروست بێت، وه‌ك بێزكردنه‌وه لێیان، بۆ نموونه قالۆنچه‌كان ئه‌گه‌رچی په‌لاماری مرۆڤ ناده‌ن و به‌ریشی بكه‌ون زیانی پێ ناگه‌یه‌نن، به‌ڵام زۆر مرۆڤ زۆر لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ترسی لێی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی زۆر له پیسییه‌كه‌ی و بێزكردنه‌وه‌یه لێی.
به گشتی تا ئێسته زانایان بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه ترس و بێزكردنه‌وه له‌و گیاندارانه هه‌مان هۆكارن، یان دوو هۆی جیاوازی تۆقینی مرۆڤن به‌رانبه‌ریان و ده‌بێته هۆی ڕاكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌یان لێی.
له كۆتادا زانایانی په‌یمانگای نیشتیمانیی ته‌ندروستیی و زانكۆی چارلز له چیك، خشته‌یه‌كیان له 24 جۆری جیاوازی ئاژه‌ڵان دروست كرد، وێنه‌ی ئه‌م گیاندار و ئاژه‌ڵانه‌یان پشانی هاووڵاتییان دا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كاردانه‌وه‌یان چییه و تا چه‌ند ترسیان به‌رانبه‌ریان هه‌یه؟، ئه‌وه‌شیان جیا كرده‌وه كه ئایا خه‌ڵكی له‌و گیاندارانه ده‌ترسن یان بێ‌زیان لێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجامی خشته‌كه له پێنج گرووپ پێك هاتبوو، ده‌ركه‌وت به‌شێكی ترسی مرۆڤ به‌رانبه‌ر مار و ئه‌و گیاندارانه‌یه كه له‌ناو قوڕدا ناژین، گروپی دووه‌میش بریتی بوون له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كێڵگه‌كان به‌خێو ده‌كرێن، سێیه‌میشیان ئه‌و ئاژه‌ڵانه بوون كه زۆرترین ڕێژه‌ی ترسیان به‌رانبه‌ر هه‌یه، ئه‌وانیش جاڵجاڵۆكه و ماره ژه‌هراوییه‌كان بوون، ئه‌و گرووپه‌ش كه خاوه‌نی زۆرترین ڕێژه‌ی بێزكردنه‌وه بوون، ئه‌مانه‌ن: جاڵجاڵۆكه‌ی بچووك، كرمه لیقه، كرمی بازنه‌یی، زه‌روو و ئه‌سپێ.