زانایان وێنه‌ی په‌یكه‌رێكی دروستكراو له شێوه‌ی مرۆڤیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌پێی وێنه‌كه مه‌ترسییه ته‌ندروستییه‌كانیان پێشان داوه، كه پاش 20 ساڵ ڕوو له‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌رده‌وام كار له ئۆفیس ده‌كه‌ن و داده‌نیشن.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، زانایانی بواری ته‌ندروستیی ئه‌مه‌ریكا، ڕاپۆرتێكیان له‌ژێر ناوی "خزمه‌تگوزاری داهاتوو" بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا باس له ئه‌و مه‌ترسییه ته‌ندروستییانه ده‌كه‌ن كه پاش 20 ساڵی تر ڕوو له كارمه‌نده‌كانی ئۆفیس ده‌كات، ئه‌مه‌شیان به دروستكردنی ڕۆبۆتێك له شێوه‌ی ژن ڕوون كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م گۆڕانكارییانه پاش 20 ساڵ كاركردن له ئۆفیس و به‌رده‌وام دانیشتن ڕوو ده‌ده‌ن
ئه‌و ژنه ڕۆبۆته ناوی لێ نراوه "ئێما"، له جه‌سته و ڕووخساریدا شێواوییه‌كی ته‌واو ئاشكرا دروست كراوه، كه مه‌ترسییه ته‌ندروستییه‌كانی مرۆڤ پاش 20 ساڵ له كاركردن له ئۆفیس و دانیشتنی به‌رده‌وام له‌سه‌ر كورسی پێشان ده‌دات.
_ ئێما پشتی چه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دانیشتنی ناته‌ندروست و به‌رده‌وامه‌وه به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانی ئۆفیس دێت.
_ سكی ئێما ئاوساوه و ده‌ماره‌كانی ته‌سك بوونه‌ته‌وه، چونكه به باشی خوێنی جه‌سته‌ی ناگوازرێته‌وه.
_ پێستی وشك بووه و چاوه‌كانی سوور بوونه‌ته‌وه، چونكه به‌رده‌وام شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر به‌كار ده‌هێنێ و كاری پێ ده‌كات.
ئه‌م گۆڕانكارییانه پاش 20 ساڵ كاركردن له ئۆفیس و به‌رده‌وام دانیشتن ڕوو ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك كه‌سدا ڕه‌نگه زووتر یان دره‌نگتر ڕوو بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به خۆپارێزییه‌وه كار بكه‌ن، بێگومان مه‌ترسییه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه قیلیام هیگام سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، باس له‌وه كراوه كه %90ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له‌سه‌ر كورسی و به‌رانبه‌ر كۆمپیوته‌ر كار ده‌كه‌ن، له ئێسته‌وه ئه‌م كێشانه ڕووی تێ كردوون.
ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه له‌كاتی كاركردنیان زوو زوو پشوو وه‌رنه‌گرن، به ته‌ندروستی دانه‌نیشن، كه‌شوهه‌وای ژووره‌كه‌یان نه‌گونجێنن و به باشی كه‌شی كاركردن ڕێكنهخهن، تووشی ئه‌م مه‌ترسییانه ده‌بن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، %50ش له كارمه‌ندانی به‌ریتانیا به‌ده‌ست كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنن، %49 كێشه‌ی ته‌ندروستی چاویان هه‌یه، %49 ئازاری پشت، %48 به‌ده‌ست سه‌رئێشه‌وه ده‌ناڵێنن.