كۆمپانیای به‌ناوبانگی ڤۆكسواگن له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی تازه‌ی جۆری گۆڵفی نمایش كرد كه بووه‌ته جێی سه‌رسوڕمانی هه‌واداران و كڕیارانی ئه‌م ئۆتۆمبێله.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێله بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی گۆڵف بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ڤۆكسواگن له پێشانگا تایبه‌ته‌ییه‌كانی خۆی له ئه‌ڵمانیا نوێترین ئۆتۆمبێلی له جۆری"گۆڵف"ی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه خاوه‌نی جوانترین دیزایینه كه تا ئێسته كۆمپانیاكه دروستی كردبێ.
گۆڵفە نوێیەکە بزوێنەری گەورەتر کراوە و هێزێکی زۆریشی هەیە
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه گوتی، ڤۆكسواگنه نوێیه‌كه خاوه‌ن هێزێكی زۆره كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.5 لیتره زیادی كردووه بۆ 3.0 لیتر و هێزی 346 ئه‌سپیشیان بۆ داناوه، هه‌روه‌ها شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو بڵاو ده‌كرێته‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.