گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ پێدانی كاره‌با له وه‌رزی زستان و وه‌زیری كاره‌با چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ بووه‌ته‌وه و پاڵپشتی ته‌واوی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردووه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت رژده بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كاره‌با باشتر بێت و سه‌عاتی زیاتری كاره‌با به هاووڵاتییان بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك چاكسازی له‌چه‌ند شوێنێك له‌بواری كاره‌با ئه‌نجام بدرێت.
پێدانی نەوتی سپی بە هاووڵاتییان دەبێتە کارئاسانی بۆسەر کەرتی کارەبا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی یه‌كه‌م، ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، چاكسازییه‌ك پێویسته له كۆمپانیای دانا غاز بۆ ئه‌وه‌ی پێش وه‌رزی سه‌رما ئه‌و چاكسازییه بكرێت و له‌و كاته گرفتمان بۆ دروست نه‌بێت و توانیمان له هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ته‌واوی و سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ین، ئێسته دۆخی كاره‌با ئاسایی بووه‌ته‌وه كه رۆژانه‌ی زیاتر له 20 سه‌عات كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كرێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د گوتی، پلانێكی باشمان له وه‌زاره‌ت داناوه بۆ باشتركردنی كاره‌با و كار له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ده‌كه‌ین و حكوومه‌تیش هاوكارییه‌كی باشمان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه بچن و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش خۆی چه‌ند جارێك له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵَ وه‌زیری كاره‌با كۆبووه‌ته‌وه و ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه هه‌موو هاوكارییه‌كیان ده‌كه‌ن، زۆریش رژده بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان باشتر بێت .
"سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ر خه‌ته و زۆر رژده بۆ باشتركردنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان و بودجه‌یه‌كی به‌رچاوی ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند چاكسازییه‌ك له چه‌ند شوێنێك ئه‌نجام بدرێت كه گرفتیان تیادا هه‌بوو.
له‌باره‌ی ئه‌و گرفتانه‌یش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با دووپاتی كرده‌وه، گرفت له هه‌ریه‌ك له وێستگه‌كان دووكان و ده‌ربه‌ندیخان و دروستكردنی هێڵی خه‌بات و گرفتی هیڵه‌كانی سۆران و بڕیاریش دراوه نه‌وتی سپی دابین بكرێت، ده‌بێته كارئاسانی بۆ ئێمه زۆر فشار له‌سه‌ر كاره‌با نه‌بێت.
بڕی بودجه‌ی 15ملیۆن دۆلار بۆ هێڵی خه‌بات - سۆران دابین كرا و بۆ ده‌ربه‌ندیخان و دووكانیش هه‌شت ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا، بڕیاریشه حكوومه‌ت به‌پێی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌تی رێ به هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له كه‌رتی كاره‌با نه‌دات.
هەولێر/ بڵند ئیبراهیم