گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا زیاتر له هه‌زار و 300 هاووڵاتی وه‌ك تووشبوو به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه تۆمار كراوه و ده‌ڵێت، به‌شی هه‌ره‌زۆریان له سنووری پارێزگای سلێمانین.
لە ماوەی شەش مانگ هەزار و 141 کەس لە سنووری سلێمانی تووشی شێرپەنجە بوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی یه‌كه‌م، یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌پێی ئاماره‌كان له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه تایبه‌ته به نه‌خۆشانی تووشبوو به شێرپه‌نجه، هه‌زار و 330 نه‌خۆشی نوێ تۆمار كراون.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له‌كۆی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تووشی ن شێرپه‌نجه بوون له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا هه‌زار و 141 نه‌خۆشیان له سنووری پارێزگای سلێمانی بووه به ناوچه و شارۆكهكانیهوه، واته زۆترین تووشبوو له سنوورهكهدایه.
"ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی و به‌شێكی له ناوچه‌كانی عێراق و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستانه و له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانی تێدایه به ڕه‌گه‌زی نێر و مێ". یاد نه‌قشبه‌ندی وای گوت.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، دۆخی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له ئاستێكی باشدایه و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌راورد به سه‌نته‌ره‌كانی تری شێرپه‌نجه له هه‌رێم و عێراق ده‌رمانی باشه، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمان شتێكی ئاساییه زۆرجار كه‌می ده‌رمان له سه‌ره‌تای ساڵ ڕوو ده‌دات كاتێك تهندهرینهكان ئه‌نجام ده‌درێن و هاتنی ده‌رمان دواده‌كه‌وێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی