له فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی ئایینی هیندستاندا، زیاتر له 409 هه‌زار مۆمی زه‌یتی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی شاری ئایۆدیای هیندستانه‌وه هه‌ڵكرا، به‌مه‌ش مێژوویه‌كیان بۆ فێستیڤاڵه‌كه‌یان تۆمار كرد.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، له شاری ئایۆدیای هیندستان، ساڵانه فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به ئاینی هیندۆسی ساز ده‌كرێ، له‌و رێوڕسمه‌شدا هه‌تا بكرێ مۆمی زه‌یتی داده‌گرسێنن، كه ڕه‌مزێكی تایبه‌تی بۆنه‌كه‌یانه.
فێستیڤاڵیی ساڵانه‌ی ئایینی هیندۆسی، بۆ ساڵی 2019 به داگیراسندنی 409 هه‌زار مۆم ناوی چووه ناو كتێبی گینس
ئه‌مساڵ زیاتر له 409 هه‌زار مۆمی زه‌یتی له‌و فێستیڤاڵه‌دا له‌سه‌ر ڕووباری سارایۆ هه‌ڵكرا، به‌مه‌ش مێژوویه‌كی نوێ بۆ بۆنه‌كه‌یان دروست بوو، هه‌روه‌ها ناوی فێستیڤاڵه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی مۆمه زه‌یتییه‌كانه‌وه، چووه ناو كتێبی گینس بۆ پێوانه جیهانییه‌كان.
سه‌رپه‌رشتیارانی دابه‌شكردنی بڕوانامه‌ی گینس، ئه‌م بڕوانامه‌یه‌یان به یوگی ئه‌دیتیاناپ سه‌رۆك وه‌زیرانی ویلایه‌تی ئه‌وتار برادیشی باكوری هیندستان به‌خشی، به‌مه‌ش ناوی فێستیڤاڵه‌كه له كتێبه‌كه‌دا تۆمار كرا.
ئه‌نوج جه‌ها دادوه‌ری ناوچه‌ی ئایۆدیا ڕای گه‌یاند، زیاتر له شه‌ش هه‌زار خۆبه‌خش كه زۆرینه‌یان له قوتابیانی زانكۆ پێكهاتبوون، كاریان له‌سه‌ر ڕێكخستنی ئه‌م فێستیڤاڵه كردووه.
شایانی باسه، ساڵی ڕابردووش ئه‌م فێستیڤاڵه ژماره‌ی پێوانه‌یی له داگیرساندنی مۆمی زه‌یتی شكاندبوو، چونكه زیاتر له 300 هه‌زار و 150 مۆمی زه‌یتییان له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی هیندۆسیدا داگیرساند.