پسپۆرانی ته‌ندروستی و تایبه‌ت به منداڵ ئاشكرایان كردووه، دابینكردنی كورسیی نانخواردنی تایبه‌ت به منداڵان، چه‌ندان سوودی گرنگی بۆ ته‌ندروستی منداڵ هه‌یه، كه به زانینیان ناچار ده‌بیت بۆ منداڵه‌كه‌تی دابین بكه‌یت.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دابینكردنی كورسیی نانخواردنی تایبه‌ت به منداڵان چه‌ندا سوودی گرنگی هه‌یه، كه ساده‌ترینیان بریتییه له دروستكردنی متمانه و باوه‌ڕبه‌خۆبوون كای منداڵ، له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كه‌ی به‌ده‌ستی خۆی و دانانی قاپی خواردن له‌به‌رده‌م خۆیدا.
به دانیشتنی منداڵ له‌سه‌ر كورسیی تایبه‌ت، فێری متمانه‌به‌خۆبوون ده‌بێت و چه‌ندان سوودی بۆ ته‌ندروستی پشت و گه‌شه‌ی منداڵ هه‌یه
نادیا زێدی پسپۆرێكی ته‌ندروستییه، له‌باره‌ی سووده‌كانی كورسیی نانخواردن بۆ منداڵ ئاشكرای كردووه، ئه‌م كورسییه پشتی منداڵ ڕێك ده‌كات، فێری جوان دانیشتنی له‌سه‌ر كورسی له منداڵییه‌وه ده‌كات، له خنكان له كاتی نانخواردن ده‌یپارێزێ، فێری بڕوابه‌خۆبوونی ده‌كات و جووڵه و چالاكییه‌كانی جه‌سته‌ی گه‌شه پێ ده‌كات.
له لایه‌كی تریشه‌وه، باسی له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر منداڵ له‌سه‌ر كورسی دا‌نیشێت و وه‌ك تاكه‌كانی تری خێزان نان بخوات، سه‌ر خوانه‌كه دوور ده‌خاته‌وه له‌و ژاوه‌ژاوه‌ی منداڵ له‌كاتی نانخواردن دروستی ده‌كات، چونكه له شوێنی تایبه‌ت داده‌نرێ و تێده‌گات ده‌بێت له‌كاتی نانخواردن دانیشێ و جووڵه‌ی زیاده نه‌كات.
چۆن كورسیی نانخواردنی منداڵ هه‌ڵده‌بژێریت؟
پێویسته له ڕووی كێش، قه‌باره، به‌رزی و جۆری مادده‌ی كورسییه‌كه‌وه هه‌مووی گونجاو بێت بۆ منداڵ، هه‌تا منداڵه‌كه له‌سه‌ری نه‌خزێ، كورسییه‌كه توانای به‌رگه‌گرتنی كه‌شی منداڵه‌كه‌ی هه‌بێت و له كاتی دانیشتنیشدا قاچه‌كانی ئازار نه‌یات.
هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رزی كورسییه‌كه له ئاست به‌رزیی ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه بێت، واته كاتێك داده‌نیشن، هه‌موویان له ئاستی یه‌كتر بن، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌ست به بوونی خۆی له‌ناو خێزانه‌كه‌ی بكات و به‌رده‌وام خۆی به‌رز نه‌كاته‌وه، له هه‌مووشی گرنگتر ده‌بێ پشتێنی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌بێت.
كورسیی منداڵ ده‌بێت چۆن بێت؟
ده‌بێ كورسیی نانخواردنی منداڵ پارچه پلاستیكێكی له شێوه‌ی مێزی نانخواردن له‌پێش هه‌بێت تا خواردنه‌كانی له‌سه‌ر دانرێ، قایشی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌بێت، شوێنی په‌رداخه ئاوی هه‌بێت، توانای به‌رزكردنه‌وه و نزمكردنه‌وه‌ی به‌پێی ئاستی مێزی خێزان هه‌بێت و شوێنی دانیشتنه‌كه‌ی نه‌رم بێت.