پێشكه‌شكارێكى کەناڵی عەرەبییەی سعوودی، به سه‌ركرده‌ى ڕاگه‌یاندنى شۆڕشى لبنانى ناوده‌به‌ن و هه‌مووكات هاشتاگ و نامه‌ى ده‌ستخۆشى بۆ ده‌نێرن.
به دروشم سوپاس و خۆشه‌ویستیى خۆیان بۆ ئه‌و پێشكه‌شكاره لبنانیبیه ده‌رده‌بڕن
وه‌ك له‌م ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، په‌یامنێرێك له شارى زه‌حله له نزیك به‌یرووتى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته، له‌كاتى په‌خشى ڕاسته‌وخۆدا په‌یامى خۆشه‌ویستى خۆپێشانده‌رانى شاره‌كه به پێشكه‌شكار
"نه‌جوا قاسم" ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش له خۆشیان ده‌گرییه‌ت.
خۆپێشانده‌ران دهرورى په‌یامنێره‌كه‌یان داوه و به دروشم سوپاس و خۆشه‌ویستیى خۆیان بۆ ئه‌و پێشكه‌شكاره لبنانیبیه ده‌رده‌بڕن كه كاریگه‌ریى گه‌وره‌ى هه‌بووه له گه‌یاندنى ده‌نگى ئه‌و خۆپێشانده‌رانه بۆ ته‌واوى دنیا.
خۆپێشانده‌ران به‌شێوازی سه‌یر و نامۆ به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كان و دژی حكوومه‌ت و گه‌نده‌ڵی دروشم ده‌لێنه‌وه و داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له وڵات ده‌كه‌ن، به‌ڵام پشتیوانانى حزبوڵڵاى لبنانى تێكه‌ڵى خۆپێشانده‌ران بوونه و ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ى خۆپێشاندانه‌كه بگۆڕن.
له چه‌ندان شوێن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌لاین پشتیوانانى حزبوڵڵاى لبنانى و خۆپێشانده‌رانى مه‌ده‌نى ڕوویداوه و برینداریشى لێ كه‌وتووه، له هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌یش پۆلیس له نێوانیان دیوارێكى ئاشتى دروست كردووه.
لبنان یەكێكە لە قەرزارترین حكوومەتەكانی دنیا و زۆرینەی پارتە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە لەو حكوومەتە بەشدارن، بۆیە خەڵكەكە وای دەبینێت كە ئەوان داهاتی وڵات بۆ خۆیان دەبەن، جیا لەو ململانێ سیاسییەی هەیانە، لەوكاتەی تێكڕای بێكاری لە لبنان لەناو گەنجان گەیشتووەتە 37%.