ئاژانسى
فڕانس پرێس له زارى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه ئاشكراى ده‌كات، دوێنێ له په‌رله‌مان هه‌وڵ دراوه، به پلان بانگهێشتى عادل عه‌بدولمه‌هدى بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه، كه‌چى یه‌كسه‌ر دواتر لێپرسینه‌وه‌كه بكرێت به وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاماده نه‌بووه و په‌رله‌مانیش دانیشتنه‌كه‌ى به كراوه‌یى جێهێشتووه.
سات له دواى سات داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌رزتر ده‌بێته‌وه و چاودێرانى سیاسیش ده‌ڵێن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت ته‌نیا پشوویهكه بۆ خۆپێشاندان نه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ گۆڕانكارییه‌كان.
ئاژانسى فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات و به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى سه‌ره‌تاى گۆڕانكارییه‌كان نه‌بێت، وه‌ك خه‌ڵكى خۆپێشانده‌ر چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هاوشێوه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌هێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه ئێسته له عێراق ده‌ستڕۆیشتوون.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، هێشتا چاره‌نووسى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران به ده‌ست هاوپهیمانهكانیهتى له په‌رله‌مان كه خه‌ریكن تاوتوێى بابه‌تى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن. هاوكات ناڕه‌زاییه‌كان له شه‌قامى عێراق فراوان ده‌بێت و به‌رده‌وام داواى "خستنى رژێم" ده‌كرێت.
دوو شه‌وه خۆپێشانده‌ران له به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراق، قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆیان شكاندووه، ئه‌وان چاوه‌ڕوانى كێشمه‌كێشى سیاسى ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له "لادانى ته‌واوى به‌رپرسان" به شتێكى تر رازى نابن.
شه‌وى رابردوو هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در كه پێشتر پاڵپشتى عادل عه‌بدولمه‌هدى كردبوو، گوتى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در تاوتوێى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م موقته‌دا سه‌در دووپاتى كرده‌وه جووڵانه‌وه‌ى شه‌قامى عێراق به‌ره‌و ئه‌وه نه‌چێت عێراق ببێته سووریا و یه‌مه‌ن. چونكه ناڕه‌زایى له‌م دوو وڵاته له دژى ده‌سه‌ڵات به شه‌ڕى ناوخۆ كۆتایى هات.
ئه‌گه‌رچى شه‌وى رابردوو سه‌در و عامرى له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدى كه شه‌قامى عێراقى له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه داواى ده‌كات، كه‌چى ئه‌مڕۆ جارێكى تر سه‌در په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و دووپاتى كرده‌وه، دواخستنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه عێراق ده‌كاته یه‌مه‌ن و سووریا.
ئێسته چاره‌نووسى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه ته‌نیا ساڵێكى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ته‌واو كردووه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌ماندایه، په‌رله‌مانیش بۆ كاتێكى دیارنهكراو دانیشتنه‌كه‌ى به كراوه‌یى هێشتووه‌ته‌وه.
پێشتر په‌رله‌مانى عێراق داواى له عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران كرد بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كسه‌ر له په‌رله‌مان ئاماده بێت، هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن دانیشتنه‌كه له لێپرسینه‌وه ده‌بوو به وه‌رگرتنى متمانه، بۆیه عادل عه‌بدولمه‌هدى له په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوو، تا ئێسته‌یش عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ سه‌رنجێكى له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ى نه‌داوه.
په‌رله‌مانتاران: به‌نیازبوون له ناو په‌رله‌مان حكوومه‌ت له عه‌بدولمه‌هدى بسه‌ننه‌وه
ئه‌مه‌یش وایكردووه خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ر داواكه‌یان سوورتر بن، ئه‌سیر مالیك كه له شارى دیوانیه‌ى باشوورى به‌غداوه هاتووه‌ته گۆڕه‌پانى ته‌حریر بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له خۆپێشاندانه‌كان بكات، له لێدوانێكى بۆ فڕانس پرێس ده‌ڵێ "گه‌ل سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانه! هه‌ر ئه‌و بوو هه‌موو ئه‌وانه‌ى هێناوه‌ته ده‌سه‌ڵات".
ئه‌و پیاوه ده‌ڵێ "ئه‌وان ده‌یانه‌وێ عادل عه‌بدولمه‌هدى به كه‌سێكى تر‌ى حزبى بگۆڕنه‌وه كه هاوشێوه‌ى ئه‌و ده‌بێت". حوسێن نوورى كه خۆپێشانده‌رێكى تره ده‌ڵێ، "ئێمه ده‌مانه‌وێ وڵاته‌كه‌مان بگێڕینه‌وه كه له ئێمه‌یان دزیوه".
عه‌لا خه‌یریش ژنه خۆپێشانده‌رێك ده‌ڵێ "به‌هۆى ئه‌وانه‌وه قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌مان كه‌مه، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان ده‌ست له كار بكێشنه‌وه".
فڕانس پرێس ده‌ڵى له نێوان په‌رله‌مان و جه‌ماوه‌ر، پردى كۆمارى هه‌یه كه ناوچه‌ى سه‌وز له خۆپێشانده‌ران جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وان له گۆڕه‌پانى ته‌حریر و هێزه‌كانیش له‌مدیو جارجاره گازى فرمێسكڕژێن ده‌خه‌نه ناو خۆپێشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ى رێگریی له پێشڕه‌وى ئه‌وان بكه‌ن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستى پێ كردووه له دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و بێكارى و بێ توانایى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌كان، له‌م ماوه‌یشدا نزیكه‌ى 250 كه‌س كوژراون و زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س بریندارن.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌لایه‌ن حزب و گه‌ل پشتیوانى لێ ناكرێت، ئێسته چاره‌نووسه‌كه‌ى كه‌وتووه‌ته ده‌ست حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات، هه‌ر ئه‌و حزبانه‌یش له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن له ساڵانى رابردوودا 450 ملیار دۆلاریان دزیوه.
فڕانس پرێس: گۆڕینى عه‌بدولمه‌هدى سه‌ره‌تاى گۆڕانكارییه‌كان نابێت
ماریا فانتابى توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ته‌نگژه‌كان له لێدوانێكى بۆ فڕانس پرێس ده‌ڵێ، "ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ك یه‌كه‌م خاڵى گۆڕانكارییه‌كان سه‌یر ده‌كرێت، كه‌چى ئه‌مه ته‌نیا پشوویهكه بۆ خۆپێشانده‌ران، چونكه خۆپێشاندانى داهاتوو به‌م یاسایه‌ى ئێسته‌ى هه‌مان رووخسار ده‌هێنێته‌وه په‌رله‌مان و دواجاریش هه‌ر ئه‌وان رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانى ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران". ئه‌و توێژه‌ره دواتر له باره‌ى په‌رله‌مانى ئێسته ده‌ڵێ، ئه‌ندامانى دابه‌ش كراون و یه‌كتر به پیاوى ئێران و ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.