زۆربه‌ى بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سووفان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، ژیانى هیچ كه‌سێك بێ كێشه نییه، به‌ڵام قه‌باره‌ى كێشه‌كان جیاوازه هه‌ندێكیان بچووك و هه‌ندێك گه‌وره، گه‌وره‌یى قه‌باره‌ى هه‌ر كێشه‌یه‌كیش به‌شێكى زۆرى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، خاوه‌نى كێشه‌كه له سه‌ره‌تادا به‌رى به كێشه‌كه‌ى نه‌گرتووه یان له چاره‌سه‌ركردنى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
پۆل ریكۆرى فه‌یله‌سووف كتێبێكى هه‌یه به ناونیشانى "ژیان به‌و پێیه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه" شاره‌زایانى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و بواره‌كانى په‌ره‌پێدانى مرۆیى، كاتێك باس له كێشه‌كانى ژیان ده‌كه‌ن، زۆر جار ئه‌م ناونیشانه‌ى پۆل ریكۆر وه‌ك نموونه‌یه‌ك ده‌هێننه‌وه، له‌وه‌ى بڕواى فه‌یله‌سووفان و بیرمه‌ندان ئه‌وه‌یه ژیانى هیچ كه‌سێك بێ كێشه نییه، رۆژانه‌یش به قه‌باره‌ى گه‌وره یان بچووك هه‌ر یه‌كێك له ئێمه رووبه‌ڕووى كێشه ده‌بێته‌وه، لەم ڤیدیۆیەدا هونەری چارەسەرکردنی کێشەکان دەخەینەڕوو:
ئاماده‌كردن/ فەیسەڵ خەلیل
مۆنتاژ/ رۆزی عه‌بدولره‌حمان
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..