كۆمه‌ڵه‌ی باڵای نیشتمانی توركیا یان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا به سه‌ركردایه‌تیی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك كه‌وتنه پیلانگێڕان بۆ له‌ناوبردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر، چونكه به گوێره‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه توركیا ناوچه‌یه‌كی بچووكی بۆ مابووه‌وه كه له ئه‌نكه‌ره‌وه به‌ره‌و ده‌ریای ڕه‌ش و باكور درێژ ده‌بووه‌وه، به‌هۆی پشتیوانی هۆزه كورده‌كانیش له هێرشی توركه‌كان بۆ سه‌ر یۆنانییه‌كان له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی ده‌ریای ئیجه كه ئێسته خاكی توركیا، هێزه براوه‌كان به ته‌واوی تووڕه‌بوون و دووباره گفتوگۆ ده‌ستی پێ كرده‌وه و دواجار ڕێككه‌وتنی لۆزان له سویسرا له شوێنی ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر كارا كرا، كه هیچ مافێكی بۆ كورد تێدا نه‌بوو.
به گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه سنووری ئێسته‌ی توركیا دیاریی كرا و دوای نزیكه‌ی 100 ساڵیش هێشتا ڕێككه‌وتنه‌كه به كارایی ماوه‌ته‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه، لایه‌نه به‌شداره‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بریتین له فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و یۆنان و رۆمانیا و یوگسلافیا و توركیا به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
دوای چه‌ند مانگێگ گفتوگۆكردن له 24ی ته‌مووز/یۆلیۆی 1923 ڕێككه‌وتنه‌كه واژوو كرا و پاش زیاتر له ساڵێكیش خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به دیاریكراویش له ڕێككه‌وتی شه‌شی ئاب/ئۆگه‌ستی 1924 جێبه‌جێكردنی ده‌ستی پێ كرد. سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته براوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر، خواستی ئه‌وان بوو بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو دژ به بیری شیوعیه‌ت، چونكه هه‌ر له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و له 1917 شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له ڕووسیا ئه‌نجام درا و بنه‌ماكانی شیوعیه‌ت به خێرایی به ناوچه‌كه بڵاو ده‌بوونه‌وه، ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا پێویستیان به وڵاتێك هه‌بوو، كه ته‌واو دژی ئه‌و ڕه‌وته بوه‌ستێته‌وه و به ته‌واوی پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وروپا بێ، به‌رانبه‌ر به سۆڤیه‌ت.
پشتیوانی جووه‌كان یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سیڤه‌ر
جیا له‌وه‌یش بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌ستیان به دروستكردنی پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیزمی جیهانی كرد، كه له‌و كاته جووه‌كان له نێو هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا ده‌ستی باڵایان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و لۆبیكردن و كاریگه‌ری دانان به‌سه‌ر بڕیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌بوو، بۆیه ده‌یانه‌ویست، ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی دوور له ئیسلامی و پشتئه‌ستوور به بنه‌ماكانی ڕۆژئاوا له جیوگرافیای ستراتیجی توركیا كه به‌یه‌كه‌وه لكێنه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا و مه‌ڵبه‌ند و ده‌روازه‌یه‌كی ستراتیجی بازرگانی جیهانییه دروست ببێت.
به گوێره‌ی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه كه له 143 ماده پێكهاتووه، مافی چاره‌ی خۆنووسین و ڕاپرسی بۆ كورد ڕه‌تكرایه‌وه و سنووری ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات كشێنرایه‌وه، یۆنان ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ئیجه‌ی به توركیا دایه‌وه و ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی سووریا و كوردستانیش خرایه سه‌ر توركیا، وه‌كو جزیره و مێردین و غازی عنتاب و هاتای و ویلایه‌تی ئه‌سكه‌نده‌رۆن.
له به‌رانبه‌ر وه‌دیهێنانی ئه‌و خواستانه، شاندی توركیا ڕازی بوو به مه‌رجه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، كه ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆناساندن به خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لیفه‌كانی عوسمانی و دوورخستنه‌وه‌ی دوا سوڵتان و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ڕاگه‌یاندنی كۆماری توركیای عه‌لمانی و ڕێگری له ده‌رهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن توركیاوه و گه‌رووی بۆسفۆری نێوان ده‌ریای ڕه‌ش و مه‌ڕمه‌ڕه كرایه ڕێڕه‌وێكی ئاوی نێوده‌وڵه‌تی و توركیا هیچ مافێكی به‌سه‌ره‌وه نابێ و ناتوانێ باج له هاتوچۆی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان بگرێت.
نه‌ته‌وه‌په‌رستانی توركیا به‌ڵێنی زۆریان سه‌ره‌تا به كورد دا و دواتر كه ڕێككه‌وتنه‌كه واژووكرا و هێزی خۆیان كۆكرده‌وه ده‌ستیان به كۆمه‌ڵكوشتنی كورد كرد
به‌مشێوه‌یه جارێكی تر كوردستان و ناوچه‌كه له نێوان هاوپه‌یمانان و توركیا دابه‌شكرایه‌وه و ویلایه‌تی مووسڵ كه ده‌كاته باشووری كوردستان، هه‌رچه‌نده پێشتر به‌شێك بوو له ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی فڕه‌نسا، به‌ڵام پاش دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه، به‌ریتانیا خستییه سه‌ر عێراقی به‌زۆر دروستكرا و له ژێر ئینتیدابی خۆی هێشته‌وه و سیسته‌می پاشایه‌تی له وڵاته تازه دروستكراوه‌كه ڕاگه‌یاند و خۆیشی كۆنتڕۆڵی هه‌موو كاروبارێكی وڵاته‌كه‌ی كرد بوو و به ته‌واوی سوودی له ناوچه‌كه وه‌رده‌گرت، بۆ بازرگانی و كاری كۆمپانیای ڕۆژهه‌ڵاتی هیند.
كاتێك
كورد ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان زانی، په‌یامیان بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی توركیا نارد و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان دژی توركه‌كان كرد، به‌وه‌ی پێویسته ده‌وڵه‌تێكی كوردی به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر دروست بكرێ، مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا، سه‌ره‌تا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه داواكه‌ی كورد تاوتوێ ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیان نه‌كرده‌وه، چونكه ده‌یانزانی كه ده‌ستكردنه چه‌ك و هێرشی كورد كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر توركیا دروست ده‌بێ، بۆیه چه‌ند هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاییان نا، له‌وانه كردنه‌وه‌ی قوتابخانه به كوردی و پێدانی هه‌ندێك ماف، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خۆیان كۆكرده‌وه و به ته‌واوی كه‌وتنه سه‌رپێ، به زه‌بری ئاگر و ئاسن كه‌وتنه كوشتوبڕ و كۆمه‌ڵكوژی كورد و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناوی كورد و كوردستان و زمانی كوردی‌یان قه‌ده‌غه كرد.
به‌شه‌كانی تر
یه‌ك
دوو
سێ
چوار
پێنج
شه‌ش
حه‌وت