زه‌هایمه‌ر یان نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه به یه‌كێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێ، كه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه و تووشی له‌بیرچوونه‌وه‌مان ده‌كات و به ته‌واوی له ژیان دامان ده‌بڕێ و ته‌نانه‌ت ناتوانین كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانیشمان هه‌ندێجار بناسینه‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه به هه‌ندێ نیشانه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌تان لا دروست بوو، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.
گرنگترین نیشانه‌كان
یه‌كه‌م: ونكردنی كه‌لوپه‌ل، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام شتت لێ ون ده‌بێ و له ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌یشت به‌رده‌وام به دوای شته ونبووه‌كان ده‌گه‌ڕێیت، ئه‌وا گومانت نه‌بێ، كه سه‌ره‌تای تووشبوونت به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر، چونكه زۆر ونكردن و له‌بیركردنی شوێنی شته‌كان به یه‌كێك له نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه داده‌نرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ت تێدا ده‌ركه‌وت، پێویسته به په‌له سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت
دووه‌م: به بیرنه‌هاتنه‌وه‌ی شێوه‌ی كه‌سه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌ندێجار شێوه و ڕووخساری كه‌سێكی نزیك و هاوڕێ و خزم و كه‌ست دێته‌وه یادت، ئه‌وا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌م نه‌خۆشییه دووریت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت شێوه‌ی كه‌سێك بێنیته‌وه پێش چاوی خۆت و نه‌یه‌ته‌وه یادت، ئه‌مه ئاماژه‌ی تێكچوونی یادگه و تووشبوونه به
زه‌هایمه‌ر.
سێیه‌م: ونبوون له كاتی ڕۆیشتن، كاتێك بۆ شوێنێك ده‌ڕۆیت و له ڕێگا خۆت لێ ون ده‌بێ و نازانیت چۆن به شوێنی مه‌به‌ست بگه‌یت و به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌ڕۆیت، یه‌كێكه له نیشانه مه‌ترسیداره‌كان و پێویسته به خێرایی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
چواره‌م: له‌بیرچوونه‌وه‌ی قسه‌كردن، هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی له منداڵییه‌وه توانای قسه‌كردنی ورده ورده گه‌شه ده‌كات و هیچ كاتیش قسه و وشه‌كان له‌یاد ناكات، به‌ڵام كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی وشه و زمانی دایكت له‌بیرچووه‌وه، ئاماژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رت به‌شێوه‌ی خێرا لێ ده‌رده‌كه‌وێت.