پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له‌باره‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌ستێره‌كانی بواری هونه‌ر، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ئێسته هه‌ن، دروست هاوشێوه‌كانیان له قۆناغی كۆندا هه‌بوون. "وشه"ش چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاو ده‌كاته‌وه.
چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ئێسته هه‌ن، دروست هاوشێوه‌كانیان له قۆناغی كۆندا هه‌بوون
سۆفیا لۆرین كه له كۆندا ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیوود بوو، ئێسته هاوشێوه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌كته‌ری ناوداری هه‌مان دنیا، سۆفیا فیرجارایه.
كارلی كلۆس به‌هه‌مانشێوه یه‌كێك له ئه‌كته‌ره ناوداره كۆنه‌كانه، ئێسته هاوشێوه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه خاتوونه ئه‌كته‌ر لۆرین باكاله كه دروست به دووانه ده‌چن.
پێگه‌كه وێنه‌ی "جۆردان دان"ی ئه‌كته‌ری پێشوو و "سادی"ی ئێسته‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هاوشێوه‌ی یه‌كترن، به‌تایبه‌تی چاوه‌كانیان.
ئالی ماكجرۆ كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری نه‌وه‌ی پێشوو بووه، ئێسته هاوشێوه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه كینداڵ جینه‌ری ئه‌ستێره‌یه.
هه‌روه‌ها ئۆلگا جێمس كه ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆنی دنیای هۆڵیوود بوو، ئێسته هاوشێوه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه هونه‌رمه‌ند براندیی ئه‌ستێره‌یه.
دواتریش "فه‌رفیش" ئۆدری هیبۆرن و لیلی كۆلینزی به هاوشێوه ناساندووه كه یه‌كیان له نه‌وه‌ی كۆن و ئه‌وی تریان ئه‌ستێره‌ی ئه‌م قۆناغه‌یه.