ئایا ده‌زانی ئه‌و ڕه‌نگه‌ی هه‌ڵت بژاردووه كه به‌لاته‌وه جوانترین ڕه‌نگه، ڕێكه‌وت نییه، به‌ڵكوو كه‌سایه‌تیی تۆ وایه كه هه‌ر ده‌بێ ئه‌و ڕه‌نگه‌ت به‌لاوه جوان بێ؟ ڕه‌نگه ئه‌مه‌ت به‌لاوه سه‌یر بێت، به‌ڵام كاتێك تایبەتمەندییەکانی ئه‌و ڕه‌نگه ده‌زانی كه به‌لای تۆوه خۆشه‌ویسته و هه‌میشه پێش هه‌ر ڕه‌نگێكی تر سه‌رنجت ڕاده‌كێشێ و زۆربه‌ی جله‌كانیشت ئه‌و ڕه‌نگه‌یه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و ڕه‌نگه چه‌نده پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیت ده‌كات.
ئه‌م شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌نگانه كه پێوه‌سته به كه‌سایه‌تییه‌وه، له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ئاماده كراوه و به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی باڵاش سه‌لمێندراوه كه ڕه‌نگه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌سه‌كان خۆشیان ده‌وێ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه.
ئه‌مانه‌ش ڕه‌نگه‌كان و پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی ڕه‌نگه‌كانن:
ڕه‌نگی شین، كه‌سایه‌تی هه‌ستیار و سه‌ربه‌خۆ
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی شین، خۆشه‌ویسترین ڕه‌نگی تۆیه، كه‌واته تۆ كه‌سێكی هه‌ستیاری، هه‌موو لایه‌ك خۆشه‌ویستی و ڕێزیان هه‌یه بۆت، باوه‌ڕی ته‌واوت به‌خۆت هه‌یه و سه‌ربه‌خۆیت، هه‌ندێ جاریش قۆرخكاریت و ده‌ته‌وێ بڕیاره‌كان هه‌ر لای خۆت بێت، كاتێكی زۆرت ده‌وێ تا خه‌ڵكی هه‌نگاوت له‌گه‌ڵ بنێن، هه‌رگیز به خێرایی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك تێكه‌ڵ نابیت، به‌زۆری هاوڕێیه‌تی لای تۆ ده‌گاته خۆشه‌ویستی، به ئاسانی ده‌توانی چاره‌سه‌ری كێشه ئاڵۆزه‌كان بكه‌یت، بلیمه‌تییه‌كی بێ وێنه‌ت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌یه، به‌ڵام حه‌زت له هاوڕێی زۆر و تێكه‌ڵیی زۆر نییه.
ڕه‌نگی سوور، كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌رم
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سوور، خۆشه‌ویسترین ڕه‌نگی تۆیه، كه‌واته تۆ كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه‌یت، هه‌رگیز حه‌زت له ته‌نیایی نییه، دڵسۆزییه‌كی زۆرت هه‌یه بۆ چوارده‌ورت، به‌ڵام به‌هۆی په‌له‌په‌لت له جێبه‌جێكردنی شته‌كان، هه‌ندێك جار تووشی هه‌ڵه‌شه‌یی ده‌بیت، ئازایه‌تییه‌كی زۆرت تێدایه و هه‌میشه خۆت وه‌ك قاره‌مان دێته به‌رچاو كه ده‌ته‌وێ شتی نوێ تاقی بكه‌یته‌وه، حه‌زت زۆر له سه‌ركێشی و گه‌شته و هه‌میشه چێژ له گۆڕانه‌كان ده‌كه‌یت، ڕۆتین وبه‌رنامه‌ی دووباره وات لێ ده‌كات ده‌ڵێی ده‌خنكێی، خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵ له دڵتدایه.
ڕه‌نگی زه‌رد، ژێر و دادپه‌روه‌ر
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی زه‌رد، خۆشه‌ویسترین ڕه‌نگی تۆیه، كه‌واته تۆ كه‌سێكی ده‌م به خه‌نده‌یت و هه‌میشه پێكه‌نین ده‌خه‌یته سه‌ر لێوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، زۆر لۆژیكانه بڕیار ده‌ده‌ی، له كاردا حه‌ز له سیسته‌م و یاسا ده‌كه‌یت، هه‌میشه پێشبینی قووڵ و دوورمه‌ودات هه‌یه، هه‌میشه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه و ده‌مه‌قاڵێی سۆزداری نه‌بیت، به پاشه‌كشه‌كردن خۆت ڕوگار ده‌كه‌یت، به زیره‌كی و جددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی ده‌كه‌یت.
ڕه‌نگی ڕه‌ساسی كه‌سایه‌تی زیره‌ك و هۆشیار
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ساسی، خۆشه‌ویسترین ڕه‌نگی تۆیه، كه‌واته تۆ كه‌سێكی زۆر زیره‌كی، ناته‌وێ هه‌رگیز له سێبه‌ردا بیت، هه‌میشه ده‌بێته ڕووناكی و بایه‌خه‌كان بۆ سه‌ر تۆ بن، به‌ڵام له خۆشه‌ویستیدا كه‌سێكی نا ڕوون و ئاڵۆزیت، كه‌سیش ورده‌كاری تۆ له‌و بواره‌دا نازانێ، حه‌ز ده‌كه‌یت چه‌مكی بڕیاره‌كان لای خۆت بێت، به‌ڵام به لۆژیك بڕیار ده‌ده‌یت، هه‌میشه بۆشاییه‌ك له نێوات خۆت و به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌هێڵیته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و ته‌كنیكه‌یه كه بۆ خۆپاراستن به‌كاری ده‌هێنی.
سپی ڕه‌نگی بیر فراوانه‌كانه
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌نگی، خۆشه‌ویسترین ڕه‌نگی تۆیه، كه‌واته تۆ كه‌سێكی خاوه‌نی جیهانێكی تایبه‌ت به خۆتی، زۆر بیر ده‌كه‌یته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه كه‌سێكی جیاكراوه و تایبه‌تیت و حه‌زت له قۆشمه‌یی هه‌یه، حه‌ز ده‌كه‌ت له نێو قووڵایی خه‌یاڵه‌كانتدا بژیت و پێشت خۆشه خه‌ڵكیش چێژ له‌و قووڵاییانه‌ی تۆ بكه‌ن. له كاره‌كانتدا سه‌ركه‌وتوویت. زۆرت پێ خۆشه خه‌ڵك پابه‌ند بن به‌و به‌ها بنه‌ڕه‌تی و قاڵبیانه‌ی به‌لای تۆوه زۆر گرنگن، هه‌روه‌ها شه‌یدای پاكوخاوێنیت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی حه‌زت له پێوه‌ندییه، زۆریش چێش له قۆناغی عازه‌بێتی خۆت ده‌كه‌یت و به ته‌واوی سوودی لێ ده‌كه‌ی. به‌وپه‌ڕی پشوودرێژییه‌وه چاوه‌ڕێی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌یت، بۆی ڕا ناكه‌ی، هه‌رچه‌ند بخایه‌نێت.
ڕه‌نگی ڕه‌ش هیز و خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵاته
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش، خۆشه‌ویسترین ڕه‌نگی تۆیه، كه‌واته تۆ كه‌سێكی تینووی گه‌یشتنی به ده‌سه‌ڵات و زۆر سه‌رسامی به خۆت، باش ده‌توانی خه‌ون و خولیاكانت بشاریته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی پێی ده‌گه‌ی، هه‌رگیز له خۆشه‌ویستیدا كات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه به‌فیڕۆ ناده‌ی كه وا هه‌ست ده‌كه‌ی له ئاستۆ تۆدا نین، كه‌سێكی لێبورده نیت و زۆرجار به توندی ڕه‌فتار ده‌كه‌ی. به‌ڵام كه‌سێك كه بزانیت شایسته‌ی هاوڕێیه‌تی یان هاوكاری یان خۆشه‌ویستی تۆیه، به‌وپه‌ڕی وه‌فاوه هه‌موو خۆشه‌ویستی و توانایه‌كی خۆتی پێ ده‌به‌خشی.
ڕه‌نگی سه‌وز كه‌سایه‌تی هێمن و گرانی هه‌یه
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سه‌وز، خۆشه‌ویسترین ڕه‌نگی تۆیه، كه‌واته تۆ كه‌سێكی زۆر هێمنی، زۆر عاتفیت و كۆنتڕۆڵیش له‌ده‌ست ناده‌ی. تۆ كه‌سێكی زۆر باوه‌ڕت به هاوڕێیه‌تی هه‌یه، زۆر به‌خشنده‌یت، هه‌ستیاریت و هه‌میشه پێت خۆشه هاوكاری خه‌ڵكی بكه‌یت. له خۆشه‌ویستیتدا، ده‌توانی ترس و غیره‌كانت بشاریته‌وه، ته‌نانه‌ت گومانه‌كانیشت، چونكه تۆ باش ده‌توانی ڕاستییه‌كان كه باسی نه‌كه‌یت، بیشاریته‌وه. هه‌روه‌ها تۆ كه‌سێكیك تاقه‌تی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ت نییه، حه‌زیشت له ژیانێكی سه‌خاوه‌ت و بورژوازییه.
ڕه‌نگی قاوه‌یی ڕاستگۆ و هه‌ستیاره
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی قاوه‌یی، خۆشه‌ویسترین ڕه‌نگی تۆیه، كه‌واته تۆ كه‌سێكی ڕاستگۆ و هه‌ستیار و جێگیریت حه‌زت له جێگۆڕكێ نییه له هیچ شتێك‌دا، به‌ڵام زۆر خه‌سڵه‌ت و هه‌ستی سۆزداری له پشت نیشاندانی كه‌سایه‌تییه‌كی كرداری و جددیدا ده‌شاریته‌وه، حه‌زت زۆر له سرووشته، حه‌زت له كه‌شخه‌یی و فه‌خامه‌ته و زۆریش عاتفیت.