درامای "گورکەکان" بەرهەمی هونەری کۆمپانیای سام پڕۆیە و لە دەرهێنانی میهران شیری و بەڕێوەبەری هونەری لەلایەن پشتیوان عەبدوڵا جێ بەجێکراوە و ئەکتەرەکان لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر پێکهاتوون.
ئەمڕۆ هەینی یەکی تشرینی دووەم میهران شیری دەرهێنەری درامای گورگەکان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، درامای گورگەکان لە 80 ئەڵقە پێکهاتووە و هەر سیزنی 20 ئەڵقەیە.
ئەکتەرەکان لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر پێکهاتوون
زیاتر گوتى، ئەم درامایە لە دۆتوێی چیڕۆکێکی خۆشەویستییە کە باس لە سەقامگیری و ئاسایش و پاراستنی ووڵات و چۆنییەتی بەرقەراربوونی تهناهى هەرێمی کوردستان و شەونخوونی لەلایەن کوڕ و کچانی ئاسایش و پۆلیس دەکات.
ڕوونی کردەوە، ئێسته لە قۆناغی کاستینگ و هەڵبژاردنی ئەکتەرەکان و لۆکەیشنی ئەم درامایە داین، ئەکتەرەکان لە پێنج ئەکتەری سەرەکی و 20 ئەکتەری ناوەندی و 30 ئەکتەری سەرەتایی پێکهاتووە و ئەکتەرانیش لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەشداری ئەم درامایەیان کردووە.
درامای گورگەکان بڕیارە لە مانگی نیسانی 2020 لە کەناڵی نێت تیڤی یەکەم ئەڵقەی پەخش بکرێت.
هەولێر/ گەرمیان گلی