دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دوو به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه له چیای ئـه‌زمه‌ڕ كرانه ئـامانج له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا، ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی ویستیان ڕاستیی بابه‌ته‌كه بشارنه‌وه و وایان بڵاو كرده‌وه كه دوو كه‌س به نارنجۆك كوژراون. به‌ڵام له‌به‌ر گوشاری په‌كه‌كه و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی، دوای چه‌ند ڕۆژێك ڕاستی بابه‌ته‌كه‌یان له ڕێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه دركاند. به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان "ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی زانیاری‌یان له‌سه‌ر دوو به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه به توركیا داوه".
"ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی زانیاری‌یان له‌سه‌ر دوو به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه به توركیا داوه"
ڕاستیی ئـه‌و بابه‌ته به‌م شێوه‌یه‌یه، ئـه‌م ڕووداوه پێوه‌ندی به ڕفاندنی دوو به‌رپرسی میتی توركی هه‌یه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، كاتێك پێش دوو ساڵ وه‌ك بڵاو كرایه‌وه "به‌مه‌به‌ستی تیرۆركردنی جه‌میل بایك چووبوونه دووكان". به‌ڵام ئه‌و رووداوه له دوو ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر نه‌بوو كه یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه ده‌چوو ده‌زگه‌ی زانیاری یه‌كێتی زانیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو به په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئـه‌و پیلانه، بۆیه له كاتی چوونی ئـه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی میت، ده‌ستبه‌جێ گیران. ئه‌گه‌ری دووه‌م دزه‌كردنی په‌كه‌كه‌یه بۆ ناو ده‌زگه هه‌ستیاره‌كانی یه‌كێتی و خۆیان ئه‌و پیلانه‌یان ئاشكرا كردبوو، بۆیه یه‌كێتی وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر مایه‌وه و سزای قورسی توركیای به‌سه‌ردا سه‌پا.
له ده‌رئـه‌نجامی ئـه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر ده‌زگه‌ی زانیاری یه‌كێتیدا تێپه‌ڕ بوو، توركیا سزای توندی به‌سه‌ر یه‌كێتی و سلێمانیدا سه‌پاند و "به‌هرۆز گه‌ڵاڵی" به‌رپرسی نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له ئـه‌نكه‌ره ده‌ركرد. هاوكات هاتوچۆی ئـاسمانی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا داخست.
دواتر هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی له ڕێی سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵحه‌وه، هه‌وڵی زۆریان دا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا ئـاسایی بكه‌نه‌وه، ئاماده‌یی خۆیان بۆ توركیا ده‌ربڕی كه هه‌ر فه‌رمانێكی هه‌بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا توركیا ئـاماده‌یی هه‌بوو بۆ ئـاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك، له نێوانیاندا پێدانی زانیاری له‌سه‌ر جموجووڵی به‌رپرسه دیاره‌كانی په‌كه‌كه و له‌وكاته‌وه ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی به باشی ئه‌و رۆڵه بۆ توركیا ده‌بینن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی له سلێمانی به"وشه"ی راگه‌یاند، ڕووداوی تیرۆركردنی ئـه‌و دوو به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه یه‌كێك بوو له‌و زانیارییانه‌ی یه‌كێتی به توركیای دا.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "هه‌وڵه‌كه سه‌ره‌تا بۆ رفاندنی دوو به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه بوو، بۆیه هه‌ندێك تیمی یه‌كێتیش چوونه ناو رووداوه‌كه، به‌ڵام دواتر هه‌ستیان كرد پرۆسه‌كه له‌و شوێنه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێت و میدیا ئاگه‌دار ده‌بێت، بڕیار درا بۆ له‌ناوبردنی دوو به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه".
له‌باره‌ی بوونی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له سلێمانی، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌و زانیارییه له‌ناو به‌رپرسانی یه‌كێتی و خه‌ڵكی سلێمانیش بووه‌ته مشت‌ومڕ و دڵنیا نین، به‌ڵام ده‌شزانین فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان توانای بڕینی مه‌ودای دووری نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر له سنووری سلێمانی بن، ئه‌وه ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتی زانیاری‌یان له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ی هه‌یه".
"ماوه‌یه‌كه توركیا به چڕی له سلێمانی رۆڵ ده‌بینێت و یه‌كێتی هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كات، دوور نییه باره‌گای سه‌ربازیی نهێنی هه‌بێت و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیشی تێدا بێت". سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
ساڵی رابردوو له سنووری قه‌ڵادزێ به‌رپرسێكی دیاری په‌كه‌كه كه خه‌ڵكی كه‌لار بوو، دیسان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وه كرایه ئامانج. جیا له‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی توندوتۆڵبوونی پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و توركیاوه له‌و سنووره به‌رفراوانه‌ی قه‌ندیل و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، فڕۆكه‌كانی توركیا له پێكانی ئامانجه‌كانیان سه‌ركه‌وتوون.
لای خۆیه‌وه په‌كه‌كه به‌رده‌وام له كه‌ناڵه‌كانیه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوانه ده‌كات و ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی به به‌رپرسیار ده‌زانێ.