یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی باخی فستق له هه‌ڵه‌بجه دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته به‌رهه‌مهێنان، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌نجامه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه "كه‌شوهه‌وای كوردستان گونجاوه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م به‌رهه‌مه كه ساڵانه به ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێ".
له پاش نه‌وت، فستق یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی ئابووری به‌هێزه
رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییانه‌ی له هه‌ڵه‌بجه كراونه‌ته فستق 500 دۆنم ده‌بێت. بورهان عیزه‌دین خاوه‌نی كێڵگه‌یه‌كی فستق له خوارووی هه‌ڵه‌بجه كه باخه‌كه‌ی به به‌رهه‌م گه‌یشتووه، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "خولیام بوو رۆژێك له ناوچه‌كه فستق به‌رهه‌م بهێنم، به‌و پێیه‌ی خۆم ئه‌ندازیاری كشتوكاڵیم و ئه‌وه یارمه‌تیده‌رم بوو توێژینه‌وه بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و دره‌خته كه پێشی 12 ساڵ ده‌ستم پێ كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه بیرم له‌وه كرده‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئابوورییه، بۆیه وازم لێ نه‌هێنا."
له كوردستان هیچ نه‌مامگه‌یه‌ك بۆ فستق نه‌بوو، بۆیه بورهان ده‌نكه‌كه‌ی له زه‌وییه‌كی سێ دۆنمی چاند تا توانی نه‌مامه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات و پاشان 18 دۆنم زه‌ویی كرده باخی فستق.
ئه‌و پێی وایه، خاكی كوردستان به‌گشتی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی زۆر له‌باره بۆ داری فستق، چونكه فستق دره‌ختێكه له ڕه‌گه‌زی قه‌زوانه و دێمییه، واته پێویستی به ئاوی زۆر نییه و ده‌توانرێ له زه‌وییه بێ ئاو و قه‌دپاڵه‌كان بچێنرێت وه‌ك ڕه‌ز و باخ، به‌وه‌ش جگه له سووده ئابوورییه‌كه‌ی، سوودی ژینگه‌یی ده‌بێت.
"به‌پێی پسپۆڕی خۆم و ئه‌زموونی 13 ساڵ كاركردنم له‌م باخه، بۆم ده‌ركه‌وتووه كوردستان شوێنێكی له‌باره بۆ فستق یاخۆ پسته" بورهان عیزه‌دین وای گوت.
به‌گوته‌ی خۆی "فستق له هه‌موو دنیادا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی ئابووری هه‌یه و به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت له وڵات‌دا و له پاش نه‌وت، فستق یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی ئابووری به‌هێزه. بۆیه هه‌ر وڵاتێك خاوه‌ن فستق بێت، ئابووری باشه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵات پشت به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی فستق ده‌به‌ستن له گه‌شه‌ی ئابووریدا".
ئه‌و ئه‌ندازیاره كشتووكاڵییه پێی باشه حكوومه‌ت هانی جووتیار بدات فستق بچێنن و پاڵپشتیان بكات، چونكه فستق له‌ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر سوودبه‌خشه و هیچ به‌روبوومێكی باخداری به‌قه‌ده‌ر فستق به‌نرخ نییه.
ئه‌م جووتیاره له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی سه‌رجه‌م فستقه‌كه‌ی هه‌ر به فه‌ریكه‌یی بفرۆشێت، چونكه خواست له‌سه‌ری زۆره.
نه‌جمه‌دین عومه‌ر لێپرسراوی هۆبه‌ی باخداری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه، به"وشه"ی گوت، له پارێزگاكه ته‌نیا دوو كێڵگه‌ی فستق هه‌ن له‌گه‌ڵ دوو دۆنم و نیو نه‌مامگه‌ی كشتوكاڵی سیروان.
به‌ڵام وه‌ك سه‌روه‌ر كه‌ریم خاوه‌نی نه‌مامگه‌ی ده‌روازه‌ی هه‌ڵه‌بجه خستیه ڕوو، نزیكه‌ی 500 دۆنم ڕووبه‌ری زه‌وی له سنووری هه‌ڵه‌بجه كراوه به فستق، ژماره‌یه‌كی زۆر جووتیاریش هاتوون 100 چڵ فستق و زیاتر و كه‌متریان بردووه له باخدا ناشتوویانه، جگه له‌مه نه‌مامگه‌كانی تریش ده‌یان دۆنم زه‌وییان كردووه به فستق و خه‌ریكه په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
سه‌روه‌ر گوتی "فستق بایه‌خێكی زۆری هه‌یه له كشتوكاڵدا، به‌ڵام جووتیار خۆیانی لێ نزیك ناكه‌نه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌م نزیكه‌ی 10 ساڵی ده‌وێ تا دێته به‌رهه‌م، دووه‌م حكوومه‌ت ڕۆتینی زۆر دروست ده‌كات بۆ جووتیار و هاوكاری ناكات".
له‌باره‌ی رۆتینه‌وه ئه‌و خاوه‌ن باخه گوتی "بۆ نموونه ئه‌گه‌ر جووتیارێك زه‌وییه‌كی حه‌وت دۆنمی هه‌بێت، حكوومه‌ت ناهێڵێت بیر هه‌ڵكه‌نێت".
وشه/ هه‌ڵه‌بجه - شه‌فیق بانیشاری