پاش كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و دابه‌شكردنی كوردستان و بێبه‌شكردنی كورد له هه‌موو مافێك و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان، خه‌باتی ڕزگاریخوازی كورد دژ به داگیركاری و بێبه‌شكردنی كوردستان له مافه‌كانی له پارچه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و له باشوور شێخ مه‌حموودی حه‌فید كۆماری كوردستانی ڕاگه‌یاند و خۆیشی وه‌ك پاشا ناساند و له باكوریش كۆماری ئارارات ڕاگه‌یه‌نرا و هێرشی قورسی توركیا دژ به كۆماری ئارارات و بۆردمانی سه‌ختی ئینگلیز دژ به حكوومه‌تی مه‌لیك مه‌حموود ده‌ستی پێكرد، هه‌موو ئه‌وانه عێراق و توركیای تازه دروستبووه‌وه‌یان به ته‌واوی شه‌كه‌ت كردبوو، بۆیه به پشتیوانی ئینگلیز كه‌وتنه دانوستاندن و سه‌ره‌نجام ڕێككه‌وتننامه‌ی سه‌عدئاباد له نێوان عێراق و ئێران و توركیا و ئه‌فغانستان واژووكرا، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌موو جووڵانه‌وه‌یه‌كی كورد بوو.
كۆماری ئارارات له 28ی ئۆكتۆبه‌ری 19127 له ناوچه‌ی كوردئاڤای نزیك شاخی ئاگری یان ئارارات ڕاگه‌یه‌نرا و كوردئاڤا كه گوندێكی بچووكی ناوچه‌كه بوو وه‌ك پایته‌ختی كۆماره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دیاریی كرا و كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون به سه‌ركردایه‌تی جه‌نه‌راڵ ئیحسان نووری پاشا كۆماره‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و دژی حكوومه‌تی ئه‌تاتورك وه‌ستانه‌وه و توركیایش هه‌موو هێزی خۆی به یارمه‌تی ڕۆژئاوا بۆ ناوچه‌كه نارد و كۆمه‌ڵكوژی كوردی له‌و شوێنه كرد و دواجار كۆماره‌كه ڕووخێنرا.
له باشوور ڕاپه‌ڕینی شێخ مه‌حموودی حه‌فید له 1919ه‌وه ده‌ستی پێكرد و تا 1931 به‌رده‌وامی هه‌بوو و چه‌ندان جار دوورخرایه‌وه و په‌یمانی له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه پێ درا، به‌ڵام دواتر هیچ مافێك به كورد نه‌ده‌درا و ناچار دووباره ده‌ستی به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و به‌ریتانیا ده‌كرده‌وه، تا دواجار له 13 ئایار/مایۆی 1931 خۆی ڕاده‌ست كرد و سه‌ره‌تا خرایه ژێر ژینكردنی زۆره‌ملێ و بۆ باشووری عێراق ڕاگوێزرا، دوای شۆڕشی ڕه‌شید عالی گه‌یلانی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و تا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد له 1956 له سلێمانی مایه‌وه.
به گوێریه ڕێككه‌وتنه هه‌ر چوار وڵات دژی جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد وه‌ستانه‌وه
له ڕۆژهه‌ڵاتیش كورد به‌رده‌وامبوون له شۆڕش و به‌رخودان دژی ڕژێمی شاهه‌نشایی ئێران، هه‌موو ئه‌وانه وایان له‌و وڵاتانه كرد كه بیر له چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش بكه‌نه‌وه، ئه‌و بیرۆكه و ده‌سپێشخه‌رییه‌یش له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بوو، چونكه له‌نده‌ن دركی به‌وه كردبوو، كه سۆڤیه‌ت كارتی كورد و هاوكاریكردنیان بۆ تێكدانی دۆخی عێراق و ئێران و توركیا ده‌قۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی ڕۆژئاوا و به‌ریتانیا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه كه‌م بكاته‌وه، بۆیه دانوستاندن له نێوان هه‌ر سێ وڵات عێراق و ئێران و توركیا ده‌ستی پێ كرد.
دانوستاندنی سه‌ره‌تایی له نێوان توركیا و عێراق و ئێران له دووی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1935 له جنێڤ ده‌ستی پێكرد، كاتێك وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد، هاوكات له نۆڤێمبه‌ری 1935 ئه‌فغانستان هاته نێو گفتوگۆكانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به دانوستاندن كێشه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر بكات.
دوای دوو ساڵ له دانوستاندن له هه‌شتی ته‌مووز/یۆلیۆی 1937 له كۆشكی سه‌عد ئاباد له تاران ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رچوار وڵات ساز كرا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رچوار وڵات به نوێنه‌ری محه‌مه‌د زاهر شا پاشای ئه‌فغانستان و غازی یه‌كه‌م پاشای عێراق و ڕه‌زا شای په‌هله‌وی پاشای ئێران و مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركی سه‌رۆكی توركیا ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان واژووكرد و دواتریش خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، كێشه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق له‌سه‌ر ناوچه‌ی شه‌تولعه‌ره‌ب به وردی تاوتوێكران، كه ئه‌وكات به‌نده‌ری عه‌بادانیش به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆڵی عێراق بوو، بۆیه پشتیوانی به‌ریتانیا جارێكی تر نه‌خشه‌ی سنووری نێوان هه‌ردوولا به پشت به‌ستن به پرۆتۆكۆلی ئاستانه 1913 و ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان بڕیاری لێ درا.
كۆمه‌ڵكوژی هاوبه‌شی كورد ده‌ستی پێكرد و هیچ لایه‌ك هاوكاری و كوردیان نه‌كرد
هاوكات ڕێككه‌وتنه‌كه لیژنه‌ی بۆ دووباره نه‌خشه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌فغانستان و ئێران دانا و هه‌رچوار وڵاتیش ڕێككه‌وتن تا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كانی كورد له عێراق و توركیا و ئێران به یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هێز ڕووبه‌ڕووی كورد ببنه‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد جووڵانه‌وه كوردییه‌كان به هێزێكی زۆر زیاتر هه‌وڵی له‌ناوبردنیان بدرێ و هیچ وڵاتێك له ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه پشتیوانی جووڵانه‌وه ڕزگاریخوازییه‌كانی كوردیان نه‌ده‌كرد و بگره هه‌موویان دژیان ده‌وه‌ستانه‌وه و به هاوبه‌شی كوردیان له‌ناو ده‌برد.
ئه‌مه دۆخێكی سه‌ختی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد دروست كردبوو، چونكه كورد ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و ڕووسیایش ده‌سبه‌رداریبوون و له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان پشتیوانی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردیان نه‌كرد، هاوكات وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش بوونه هاوپه‌یمانی یه‌كتر و چه‌ك و كۆمه‌كی له هیچ لایه‌كه‌وه پێ نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌مه‌یش به‌رده‌وامیدانی به خه‌بات بۆ ڕزگاركردنی كوردستان له ده‌ست داگیركه‌ران زۆر قورس‌تر كردبوو، بۆیه ئه‌م ڕێككه‌وتنه به گورزێكی كوشنده داده‌نرێ دژ به خه‌باتی ڕزگاریخوازی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌كه، كه پلاندانه‌ر و ئه‌ندازیاری به‌ریتانیا بوو و به زمانی فڕه‌نسیش ڕێككه‌وتنه له نێوان هه‌رچوار وڵات نووسرایه‌وه و له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌كانیش په‌سه‌ند كرا.
ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ واژووی له‌سه‌ركرا و له 1938 خرایه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، له 1943 جارێكی هه‌رچه‌نده بۆ پێنج ساڵی تر زیندووكرایه‌وه، به‌ڵام هیچ گرنگییه‌كی له هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه پێ نه‌درا و وه‌كو زیندوویه‌كی مردوو مایه‌وه، هه‌رچه‌نده به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌یان دا، به‌ڵام سوودی نه‌بوو و كۆتایی هات.
به‌شه‌كانی تر
یه‌ك
دوو
سێ
چوار
پێنج
شه‌ش
حه‌وت
هه‌شت
ده‌یه‌م