دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی دا بۆ جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه، ده‌نگی پیرۆزبایی له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا به‌رز بووه‌وه، ده‌یان كه‌سایه‌تیی هونه‌ریی و رۆشنبیری به‌هه‌مانشێوه. له‌ناویاندا ئه‌ستێره‌ی جیهانیی ته‌له‌ڤزیۆنیی "كیم كارداشیان" دڵخۆشیی به‌و ده‌نگدانه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی كارداشیانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له تویته‌ر دڵخۆشیی خۆی بۆ ئه‌و رووداوه ئاشكرا كردووه.
كارداشیان له تویته‌ر نووسیویه‌تی:
مایه‌ی دڵخۆشییه كه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ددانی به‌وه ناوه كه جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن به ده‌ستی عوسمانییه‌كانه‌وه بووه. ئه‌و خاتوونه وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌و ژمارانه ده‌ركه‌وتوون كه له كۆنگرێس ده‌نگیان به‌و جینۆسایده داوه
دواتریش نووسیویه‌تی، سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه‌یه. به‌دوایدا دڵخۆشیی خۆی بۆ ژماره‌كان راگه‌یاندووه.
جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن كه له دوای شه‌ری جیهانیی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن "توركیا" ئیمپراتۆریی عوسمانییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كرا. تێیدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌ن بوونه قوربانیی ئه‌وه جینۆسایده. به‌لام تا ئێسته ددانی پێدا نانێ.
كیم كارداشیان له ساڵی 1980 له كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. له سه‌ره‌تادا نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه، پاشان بووه‌ته ئه‌كته‌ر و له چه‌ندان كاری هونه‌ریی له ته‌له‌ڤزیۆندا كاری كردووه، بۆیه به ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی ناو ده‌برێت. له ساڵی 2003وه وه‌ك ژنێكی ورووژێنه‌ر كه‌وته به‌رچاو و له ده‌یان رێكلامدا به‌شداریی كردووه. له ساڵی 2007دا پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناودار "رای جی- كانیی وێست" دروست كردووه و دوای ماوه‌یه‌ك هاوسه‌رگیرییان كردووه، ئێسته كچێكیان هه‌یه به‌ناوی "نۆرس". هه‌روه‌ها ملیۆنێره و خاوه‌نی زیاتر له 50 ملیۆن دۆلاره.