شاندی پارتی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبووەوە و دوا پێشهاتەكان عێراق تاوتوێ كران، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران رای دەگەیەنێت، ئەوە شاندە بۆ ئەوە چووە سەرنجەكانی خۆیان لەسەر هەمواری بڕگەكانی دەستوور بدەن بە لایەنەكانی عێراق.
ئەمڕۆ یەكشەم سێی تشرینی دووەم، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هۆشیاری زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی بەغدای كردووە بەمەبەستی ئەو پێشهاتانەی بەمدواییە روویان داوە لە عێراق ، ناسر هەركی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ "وشە" راگەیاند، ئەو شاندەی پارتی دیوكراتی كوردستان سەردانی بەغدای كردووە بۆ تاوتوێكردنی ئەو رووداوانەی عێراق.
شاندی پارتی بۆ پرسی دهستوور له بهغدایه
هەركی ئەوەی خستەڕوو، پرسی خۆپێشاندانەكانی پارێزگاكانی عێراق و هەروەها پرسی دەستوور كە پەرلەمان عێراق لیژنەیەكی بۆ پێكهێناوە بۆ گۆڕانكاری و هەمواركردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو شاندە چووەتە بەغدا و سەرنجەكانی خۆیان بدەنە بەلایەنەكانی عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە راگەیاندنە عەرەبییەكان بڵاو كراونەتەوە، كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی هاتووە و هەردوولا گفتوگۆیان كردووە لەسەر بارودۆخی عێراق و داواكاری خۆپێشاندەران و گۆڕانكارییەكانی دەستوور.
ئەوە كاتێكدایە لە دانیشتنەكانی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق بڕیاری دا بە دروستكردنی لیژنەیەك بۆ گۆڕانكاری و هەمواری دەستووری عێراق، لایەنە سیاسییەكان باشووری كوردستان دەڵێن ئەوە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان و مافەكانی گەلی كورد هەیە.