پاش ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سه‌عد ئابا شكستی هێنا و له نوێكردنه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م چوار وڵاته‌كه پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوون و كوردیش له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه خه‌ریكی خه‌باتی ڕزگاریخوازی خۆی بوو، ئه‌مجاره‌یش به ده‌سپێشخه‌ری به‌ریتانیا به ئامانجی ڕێگری له فره‌وانبوونی سۆڤیه‌ت و شیوعیه‌ت له ناوچه‌كه ڕێككه‌وتنی به‌غدا یان هاوپه‌یمانی سینتۆ له 1955 دروستكرا و وڵاتان به گه‌له‌كۆمه‌كی ڕووبه‌ڕووی كورد بوونه‌وه.
په‌یماننامه‌ی سینتۆ كورتكراوه‌ی
Centoی ئینگلیزیه، كه به مانای Central Treaty Organizaion دێ و ده‌كاته ڕێكخراوی هاوپه‌یمانی ناوه‌ندی، ئه‌و په‌یماننامه به هاوپه‌یمانی به‌غدایش ناوی ده‌برا و هه‌ریه‌ك له عێراق توركیا و ئێران و پاكستان و به‌ریتانیا تێیدا ئه‌ندام بوون.
پاش ئه‌وه‌ی له 1951 میسڕ ڕه‌تی كرده‌وه بچێته ناو هاوپه‌یمانی به‌رگری هاوبه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ده‌ستیان به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان كرد، بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی تر له ناوچه‌كه بۆ ڕێگری له په‌لهاوێشتنی زیاتری سۆڤیه‌ت به‌ره‌و قووڵایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا زۆر فشاریان له‌سه‌ر میسڕ دروست كرد، به‌ڵام ئه‌وان سووربوون له‌سه‌ر نه‌چوونه هیچ به‌ره‌یه‌ك و مانه‌وه به بێلایه‌نی، جۆن فۆسته‌ر دالاس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر قاهیره به‌رده‌وام بێ له ڕه‌تكردنه‌وه، پێویسته جێگره‌وه‌ی میسڕ بدۆزینه‌وه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین و هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ دژایه‌تی سۆڤیه‌ت له ناوچه‌كه دروست بكه‌ین.
هه‌ریه‌ك له عێراق و توركیا و ئێران و پاكستان ڕێككه‌وتن هاریكاری هاوبه‌شی سه‌ربازی له نێوانیان دروست بكه‌ن
دالاس له كۆتاییه‌كانی 1953 سه‌ردانی ئیسرائیل و عێراق و لبنان و سووریا و سعوودیه‌ی كرد و هه‌مووانی ئاگادار كرده‌وه، كه پێویسته واز له دوژمنداریان بۆ ئینگلیز بهێنن و بێنه‌وه هۆش خۆیان و ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی داگیركاری سۆڤیه‌ت ببنه‌وه له ناوچه‌كه و پاشان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی هیند و پاكستان و توركیا و یۆنان و لیبیای كرد.
عێراق و ئێران و توركیا و پاكستان به به‌ره‌ی باكور و سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌ژمار ده‌كران، بۆیه له‌نده‌ن و واشنتن هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه چڕ كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری سه‌ربازی و ئابووری و به‌رگری هاوبه‌ش له نێوانیان دروست بكه‌ن تا ڕێ له فره‌وانخوازییه‌كانی سۆڤیه‌ت بگرن، هاوكات له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپایش فشاری زۆرتریان له‌سه‌ر مۆسكۆ دروست كرد و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تییان له كاتی كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهان ناچار كرد، ده‌ست له پشتیوانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به‌ربدات و هێزه‌كانی شای ئێران به كۆمه‌كی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هێرشیان كرده سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كۆماری كوردستانیان له‌باربرد.
سه‌ره‌تا توركیا و پاكستان ڕێككه‌وتنێكی به‌رگری هاوبه‌شیان واژوو كرد و دواتریش ئه‌مه‌ریكییه‌كان له به‌غدا له 25ی نیسان/ئه‌پریلی 1954 كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست و دواتر له مانگی ئایار/مایۆی هه‌مان ساڵ كۆنگره‌یه‌كی تر ساز كرا، ئه‌مه‌ریكا داوای له عێراق و ئێران كرد، له‌گه‌ڵ توركیا و پاكستان بكه‌نه دانوستاندن و ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی چوارقۆڵی دروست بكه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوه‌یشی به هێلی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژ به پاوانخوازییه‌كانی سۆڤیه‌ت ناوبرد، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا عێراقیش چوونه ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و مه‌رجی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا دانا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میسڕ، كه له به‌رانبه‌ر چوونی بۆ نێو ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا نه‌ك ته‌نیا چه‌ك به عێراق، به‌ڵكو ده‌بێ به ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی بفرۆشن و ڕێككه‌وتنی ستراتیجی بۆ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی ڕۆژئاوا واژوو بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه ڕازی بوون، نووری سه‌عید سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له له‌نده‌ن گه‌یشته ئه‌نكه‌ره و له‌وێ له‌گه‌ڵ عه‌دنان موده‌ریس ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كرد و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی چوونی عێراقی بۆ نێو هاوپه‌یمانی توركیا و پاكستان بۆ به‌رگری هاوبه‌ش دژ به سۆڤیه‌ت ڕاگه‌یاند.
پاشان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه و جارێكی تر چوونی عێراقیان بۆ نێو ڕێككه‌وتنه‌كه ڕه‌ت كرده‌وه و به‌غدایش پێوه‌ی پابه‌ند بوو، تا دواجار له 12ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 1955 عه‌دنان موده‌ریسی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گه‌یشته به‌غدا و هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی قبووڵ كرد و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیایش به هه‌مانشێوه كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی گه‌وره‌یان به كۆمكاری عه‌ره‌بی دا، به‌وهۆیه‌وه هاوپه‌یمانی به‌غدا ڕاگه‌یه‌نرا، كه ئێران و توركیا و پاكستان و عێراق و به‌ریتانیا تێیدا به‌شداربوون.
ئامانجی ڕێككه‌وتنه‌كه ڕێگری له فره‌وانبوونی هه‌ژموونی سۆڤیه‌ت بوو و جووڵانه‌وه كوردییه‌كانیش به جۆرێك ده‌چوونه خزمه‌تی سیاسه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه له ناوچه‌كه بۆیه هه‌مووان ڕووبه‌ڕووی كورد بوونه‌وه
هه‌رچه‌نده ڕێككه‌وتنه‌كه به ئامانجی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌سترا، به‌ڵام یه‌كێك له ئامانجه‌كانیشی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی ڕزگاریخوازی كوردی بوو، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی كوردیتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سۆڤیه‌ت لێكده‌دایه‌وه، كه ده‌یه‌وێ ناكۆكی بخاته نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمانیان، بۆیه هه‌موو پشتیوانیه‌كیان ده‌كردن، تا ڕووبه‌ڕووی هه‌موو شۆڕش و جووڵانه‌وه‌كانی كورد ببنه‌وه، هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌یش ڕێككه‌وتن كه به هاوبه‌شی ڕووبه‌ڕووی كورد له هه‌ر شوێنێكی ناوچه‌كه ببنه‌وه.
به‌شه‌كانی تر
یه‌ك
دوو
سێ
چوار
پێنج
شه‌ش
حه‌وت
هه‌شت
ده‌یه‌م