قایمقامی قه‌زای شنگال ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، خانه‌سۆریان بۆردمان كردووه، به‌و هۆیه‌وه زیانی مادی و گیانی هه‌بووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین شنگال نه‌بێته شوێنی ململانێی سیاسی نێوان په‌كه‌كه و توركیا، چونكه شنگال به‌رگه‌ی هیچ شه‌ڕێكی تر ناگرێت.
داوا ده‌كه‌ن تا زووه په‌كه‌كه ناوچه‌كه چۆڵ بكات
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (چواری تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر) مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قه‌زای شنگال بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌عات 1:30 دوای نیوه‌ڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه‌یان له خانه‌سۆر كردووه‌ته ئامانج، به‌و هۆیه‌وه زیانی مادی و گیانی هه‌بووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین په‌كه‌كه و توركیا شنگال نه‌كه‌نه شوێنی "ته‌سفیه حیساب"ی خۆیان و ململانێی سیاسی، چونكه شنگال خۆی وێرانه و به‌رگه‌ی هیچ شه‌ڕێكی تر ناگرێ و پێویسته په‌كه‌كه بكشێته‌وه له شنگال و چیتر كێشه‌مان بۆ دروست نه‌كات.
لای خۆشیه‌وه وه‌یس نایف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كه باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه كراوه‌ته ئامانج له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا، تا ئێستا چوار بریندار گه‌یندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و دیاریش نییه چه‌ند كه‌سی تر كوژراون، چونكه ئه‌وان باره‌گایان له‌خانه‌سۆر هه‌یه و بۆردمان كراوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه بوونه‌ته كیشه بۆ ئێمه و ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه و چه‌ندان جاره توركیا به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه، شنگال بۆردمان ده‌كات و زیانی پێ ده‌گه‌ینێت، بۆیه داواكارین په‌كه‌كه له شنگال نه‌مینێت و كێشه‌ی دیكه بۆ شنگال دروست نه‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و باره‌گایه‌ی كراوه‌ته ئامانج، هیی كه‌سێكی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌ی خانه‌سۆر كه پێشتر ماڵی خۆی بووه و ئێستایش توركیا بۆردمانی كردووه و زیانی مادی وگیانیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم