لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازدا، تاوتوێی بارودۆخی عێراق و خۆپێشاندانه‌كان و پرسی هه‌مواری ده‌ستوور و ئه‌گه‌ری گۆڕینی حكوومه‌ت و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقیان كرد. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، خۆشحاڵ نین به تێكچوونی دۆخی عێراق، به‌لاَم ده‌بێت داخوازی خۆپێشانده‌رانیش به رژدی وه‌ربگیرێت كه داخوازی ره‌وان.
خۆشحاڵ نین به تێكچوونی دۆخی عێراق
سه‌عات نۆی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، به ده‌ستپێشخه‌ری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز له باره‌گای سه‌ره‌كی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدران.
له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه سه‌عات 10 بۆ 11ـی به‌یان ئه‌نجامدرا له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تاوتوێی دۆخی عێراق و پرسی یه‌كڕیزی هه‌رێمی كوردستان كرا به‌تایبه‌ت له پرسی هه‌مواری ده‌ستوور كه ئێسته له په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ پێكهێنراوه و هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و لیژنه‌یه له به‌غدا بڕیاره یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام بدات.
یه‌كێكی تر له ته‌وه‌ره‌كان، پرسی به‌رده‌وامی خۆپێشاندان كه زیاتر له 35 رۆژه له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی له عێراق ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌وڵه‌كانی گۆڕانكاری له ئاستی حكوومه‌ت كه قسه له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كانی كوردستانی و شاندی حزبه‌كانی كوردستانی كۆبوونه‌وه.
ده‌بێت داخوازی خۆپێشانده‌رانیش به رژدی وه‌ربگیرێت
كۆبوونه‌وه‌كه ئامانج لێی كۆده‌نگی و یه‌كڕیزی هه‌رێمی كوردستان بوو له پرسه پێوه‌نداره‌كان به عێراق، هاوكات سه‌رۆك كۆماری عێراقیش له كۆبوونه‌وه‌كه بۆچوونی به‌غدای گه‌یانده هه‌رێمی كوردستان.
پێوه‌ند به دۆخی عێراق، تا ئێسته هه‌ڵوێستی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری كردنه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و پشتگیری له داخوازی و داواكاری خۆپێشانده‌رانه.
پاش زیاتر له شه‌ش سه‌عات له كۆبوونه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه گرنگ بوو، باسی بارودۆخی ئێسته‌ی عێراق كرا، به‌شداربووانی كۆیوونه‌وه‌كه هاوده‌نگ بوون له پشتگیری داوای خۆپێشانده‌ران له خزمه‌تگوزاری و شه‌فافیه‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ هه‌موو عێراق.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شیك له عێراق به قه‌باره‌ی خۆی به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ره، بۆیه هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك هه‌ڵوێستی یارمه‌تی هه‌موو هێزه عێراقییه‌كان ده‌ده‌ین، هه‌موویشمان به‌رپرسیاریه‌تیمان هه‌یه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه یارمه‌تی عێراق بده‌ین، گوتی "پشتگیری ته‌واوی هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه چاكسازیی ئه‌نجام بدات". زیاتر گوتی "ئارامی و سه‌قامگیری و پاراستنی دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان به ئه‌ركی هه‌مووان ده‌زانین".
پێوه‌ند به پرسی هه‌مواری ده‌ستووریش، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان و به ئاقاری باشتركردنی دۆخی عێراق، هه‌ر هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه بێت ئه‌وا پشتگیری ده‌كه‌ین، به‌لاَم ده‌بێت ئه‌مه له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام بێت.
زیاتر گوتی "ئێمه خۆشحاڵ نین به تێكچوونی دۆخی عێراق، چونكه هه‌رێمی كوردستانیش به عێراقه‌وه به‌ستراوه، به‌لاَم ده‌بێت داخوازی خۆپێشانده‌رانیش به رژدی وه‌ربگیرێت كه داخوازی ره‌واین".
پێوه‌ند به پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌غدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی رژد دایه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌غدا.