ڕۆژنامه‌ی
The Buffalo Newsی ئه‌مه‌ریكی له سه‌روتاری خۆی په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پشتی كوردن و دژی كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌وه‌ستنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه داوا له خودا ده‌كه‌ین لێمان خۆش بێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ، گڵۆپی سه‌وزی بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد هه‌ڵكرد.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه كه له 11ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1880ه‌وه تا ئێسته به‌رده‌وامه له ده‌رچوون و باره‌گاكانی له ڕۆژئاوای نیویۆركه به ناونیشانی "په‌یامێك..ئه‌مه‌ركیییه‌كان له‌گه‌ڵ كورده‌كانن و دژی كۆمه‌ڵكوژكردنیانین" نووسیویه‌تی، له‌وه ناگه‌ین، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆچی توڕه نین له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی ده‌دا، بۆچی ده‌بێ كوردی بێ‌تاوان كۆمه‌ڵكوژ بكرێن و منداڵه‌كانیان بۆردمان بكرێن و ماڵه‌كانی خۆیان جێ بهێڵن، له كاتێكدا ئه‌وان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و ئێمه‌یان كرد، ئێسته هه‌موو شوێنێكیان لێ ده‌بێته وێرانه.
بۆچی ده‌بێ منداڵانی كورد ببنه قوربانی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئێمه له ناوچه‌كه و ئێمه‌یش بێده‌نگ بین
چی ئه‌وان ده‌پارێزێ، كێڵگه‌كانی نه‌وت؟ بۆچی حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوه سورپرایزه ده‌ستی لێ به‌ردان وه‌ك ده‌ستی له زۆرێكی تر به‌رداوه، ئایا ئه‌مه ڕه‌وایه كۆشكی سپی هه‌موو شتێك بكاته قوربانی له پێناوی نه‌وت، ئه‌ی چی له‌باره‌ی وێرانبوونی ژینگه و به‌رده‌وامی جه‌نگه، كه ئێسته به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه ڕێ به كوشتن و جه‌نگ و ماڵوێرانی زیاتر له ناوچه‌كه ده‌درێت.
بۆچی ئێمه هه‌ر بیر له مه‌ترسییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، ئایا له‌و بڕوایه‌دان كورد كه ماڵه‌كانیان وێران ده‌كرێ و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن، كاتێك وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن پێشوازییان لێ ده‌كه‌ین، له كاتێكدا هه‌ر خۆمان ڕێمان داوه وڵاته‌كه‌یان وێران بكرێ؟ بێگومان نه‌خێر، حكوومه‌ت وه‌ك په‌نابه‌ریش قبووڵیان ناكات و ڕێ به ماڵوێرانكردنیشیان ده‌دا، شه‌رمه بۆ ئه‌مه‌ریكا، داوا له خودا ده‌كه‌ین لێمان خۆش بێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی ڕۆژنامه‌كه دوای ئه‌وه دێ، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتبه‌ر گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا و هێزه توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی هه‌ڵكرد، تا هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، به‌وهۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و سه‌دانی تریش برینداربوون، جیا له‌وه‌ی نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت.