مه‌غۆله‌كان كۆمه‌ڵێك هۆزی ناوه‌ڕاستی ئاسیا بوون و به سه‌ركردایه‌تی جه‌نگیزخان خۆیان یه‌كخست و زۆرینه‌ی ڕه‌های كیشوه‌ری ئاسیا و ئۆراسیایان داگیركرد، كاتێك لێكۆڵینه‌وه له ژیان و جۆری شه‌ڕكردن و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریان بكرێ، به ته‌واوی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌وان توانایه‌كی زۆر به‌هێز و ژیرییه‌كی بێ وێنه‌یان هه‌بووه، له گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌واڵ و شه‌ڕكردن و كاری هه‌واڵگری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی توێژه‌رانه، خۆنه‌شۆردنی هه‌میشه‌یی مه‌غۆله‌كان بووه، ئه‌مه نهێنییه‌كه‌ی چی بوو و هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕایه‌وه.
توێژینه‌وه و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هۆكاری ئه‌م باوه‌ڕه‌ی مه‌غۆله‌كان و دیارده‌ی خۆنه‌شۆردن بۆ ئه‌فسانه‌یه‌كی پێشووی گه‌له‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌میشه باوه‌ڕیان پێی هه‌بووه و هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ندبوون، چیرۆكه ئه‌فسانه‌یییه‌كه‌یش بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌ژدێهاكان به‌سه‌ر ته‌واوی ئاوی گۆی زه‌وی زاڵن، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ئاو بۆ خۆشۆردن به‌كاربهێنێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی بێداركردنه‌وه‌ی ئه‌ژدێهاكان و تووڕه‌كردنیان و سه‌ره‌نجام تووشی مه‌رگێكی سه‌خت ده‌بێته‌وه و ژیانی كۆتایی دێت، بۆیه ده‌گوترێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان له ترسی مه‌غۆله‌كان ده‌له‌رزی، ئه‌وانیش به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئاو ده‌كرد و له چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی ئه‌ژدێهاكان ده‌ترسان!
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش مه‌غۆله‌كان ته‌نیا خۆیان ده‌سڕییه‌وه و به په‌ڕۆیه‌ك، هاوكات جله‌كانیان له عه‌بایه‌كی درێژی له چه‌رم و په‌ڕۆ دروستكراو پێكهاتبوو و به گوێره‌ی چینه جیا جیاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌غۆلیش جل دابه‌شكرا بوو، ئه‌وه‌ی خان نه‌بووایه بۆی نه‌بوو كه پێستی ته‌واو بكات به جل و له‌به‌ری بكات، پێڵاوه‌كانیشیان له پێستی مانگا دروست ده‌كرد، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تایی و بێ پاككردنه‌وه، بۆیه كاتێك به ناوچه‌یه‌ك تێپه‌ڕ ده‌بین، بۆنی پاشماوه‌ی مانگا كه به پێستی مانگانه‌وه مابوو و به ته‌واوی پاك نه‌كرابووه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆنه‌شۆردنیان، به ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی ده‌ته‌نی و خه‌ڵكی لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه.
له ترسی ئه‌ژدێها نه‌ده‌وێران خۆیان بشۆن، چونكه به بڕوای ئه‌وان ئاوی سه‌ر زه‌وی موڵكی ئه‌ژدێهاكان بووه
كێشه‌كه هه‌ر له خۆنه‌شۆردنیش نه‌بوو، بگره مه‌غۆله‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك جله‌كانیشیان نه‌ده‌شۆرد و هیچ گرنگییه‌كیان به پاكوخاوێن ڕاگرتنی جه‌سته‌ی خۆیان نه‌ده‌دا و ته‌نیا ده‌سته جلێكیان هه‌بوو و ئه‌ویش تا مردن له‌به‌ریان ده‌كرد، مه‌گه‌ر هه‌ندێجار جله‌كان به ته‌واوی دڕا‌و و بێ سوود بووایه‌ن، ئه‌وكات به ناچاری ده‌سته جلێكی تریان ده‌كڕی و ده‌یانپۆشی، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش له ڕێوڕه‌سم و بۆنه تایبه‌ته‌كانیان جلی جیاوازیان هه‌بوو و ده‌بوو بیپۆشن.
پرسیارێكی تر ڕووبه‌ڕووی توێژه‌ران بووه‌وه، كه ئایا مه‌غۆله‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی هه‌یانبووه و هیچ گرنگییه‌كیان به پاكوخاوێنی خۆیان نه‌داوه، خۆیان له‌و بۆنه ناخۆشه بێزار ده‌بوون؟ وه‌ڵامه‌كه بێگومان نه‌خێره و ئه‌وان هیچ كات به‌و بۆنه ناخۆشه‌ی خۆیان بێزار نه‌ده‌بوون، به‌ڵكوو زۆر شانازیشیان پێ ده‌كرد و به كارێكی پیرۆزیان ده‌زانی، كه‌سێك بۆنی زیاتر ناخۆش بووایه، ده‌یانگوت خزمه‌تی زیاتر و شه‌ڕی زۆرتری كردووه و ئاره‌قه‌ی زۆرتری بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵڕشتووه، بۆیه به پیرۆز سه‌یر ده‌كرا.
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یش كاتێك جه‌نگیزخانی ئیمپراتۆری مه‌غۆل كۆچی دوایی كرد، پارچه جلێكی خۆی به یه‌كێك دا كه له منداڵییه‌وه له‌به‌ری كردبوو، كه ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین دیاریی داده‌نرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ته‌واوی جله بۆن ناخۆشه‌كانی له‌گه‌ڵی خرایه ژێر خاكه‌وه، چونكه ئه‌مه هه‌ستی شانازی به‌خۆكردن و خزمه‌تی زیاتری به بڕوای ئه‌وان له‌و دنیایش بۆ كه‌سی مردوو ده‌سه‌لماند.
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی مه‌غۆله‌كان بۆ ئاین و باوه‌ڕه ئه‌فسانه‌ییه‌كانیان ده‌گه‌ڕایه‌وه، چونكه ئه‌وان خه‌ریكی په‌رستنی هه‌ساره‌كان و بته‌كان بوون و ئاینی شامانییان هه‌بوو، كه سه‌رجه‌م هۆزه‌كانی ناوچه‌كه باوه‌ڕیان به‌و ئاینه بوو و پێناسه‌ی ئه‌م ئاینه‌یش بریتی بوو له به‌رز ڕاگرتن و پیرۆز هێشتنه‌ی رووحی باوباپیرانیان و هه‌میشه شانازی پێوه‌كردنیان، جیا له‌وه‌یش ده‌بوو گیانه‌وه‌ره دڕنده‌كان له نزیك خۆیان بهێڵنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و ناكۆكی و شه‌ڕانه‌یشی كه له‌ناوخۆی خۆیان ڕووی دا، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ سووكایه‌تیكردنی هۆزه‌كان بوو به باوباپیرانی هۆزێكی تر و جنێودان به ڕیشه‌ی هۆزێكی تر، كه سه‌ره‌نجام شه‌ڕی لێ ده‌كه‌وته‌وه و به هه‌زاران كوژراو له گۆڕه‌پانی جه‌نگ به‌جێ ده‌مان.
جله‌كانیشیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌شۆرد..هه‌ر كه‌سێك بۆنی ناخۆشتر بووایه ڕێز و شكۆی زیاتر ده‌بوو
سه‌ره‌ڕای ئه‌و دواكه‌وتوویی و بێ شارستانیه‌ته، به‌ڵام مه‌غۆله‌كان توانیان گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆر له مێژووی مرۆڤایه‌تی دروست بكه‌ن، كه سنووره‌كانی له ڕۆژهه‌ڵات دوورگه‌كانی ژاپۆن بوو و له ڕۆژئاوایش ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا، هاوكات له باشوور نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و هیندستان بوو و له باكوره‌وه‌یش تا جه‌مسه‌ری باكور، به گشتی ته‌واوی كیشوه‌ری ئاسیا كه به گه‌وره‌ترین كیشوه‌ر داده‌نرێ كه‌وته ژێر حوكمی مه‌غۆله‌كان، له‌گه‌ڵ به‌شێكی ئه‌وروپا به‌مه‌یش زلهێزترین و گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌تییان دروست كرد.
شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان باكوری ڕۆژئاوای چین بوو،
مه‌غۆله‌كان به دیاریكراوی له شه‌ش هۆزی سه‌ره‌كی پێكهاتبوون كه بریتی بوون له قیات، ئویرات، نایمان، كرایبت، ماركییت، ته‌تار، پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌ستی جه‌نگیز خان سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه یه‌كخران و ڕووبه‌ڕووی چین بوونه‌وه، توانیان په‌ره به هونه‌ری جه‌نگ و هه‌واڵگری و كاری سیخوڕی بده‌ن، كه ئه‌مه‌یش به نهێنی سه‌ركه‌وتنه زۆره‌كانی به درێژایی سه‌دان ساڵه‌ی جه‌نگیزخان و ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌ی داده‌نرێت.
جه‌نگیزخان توانی ئه‌و هۆزه دواكه‌وتووانه بكات به سوپایه‌كی زۆر مه‌زن و یاسا و ڕێسای بۆ ده‌ركردن و سوپای به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی ڕێكخست و ڕێی له دروستبوونی میلیشیا گرت و به پلانی ورد كاری ده‌كرد و سه‌ره‌نجام ترسی خسته دڵی هه‌موو جیهانه‌وه و دوای مردنیشی گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌جێهێشت.