حه‌شدی شه‌عبی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی قۆستووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان ئه‌ندامی كه پێشتر به‌هۆی كۆتاهاتنی گرێبه‌سته‌كانیان دوور خرابوونه‌وه، هێناوه‌ته‌وه ناو ریزه‌كانی ئه‌و گرووپه میلیشیایه.
ژمارەی ئەو چەکدارە دوورخراوانە سەرووی 40 هەزار کەس دەبێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی تشرینی دووه‌م، عوده‌ی خدران قایمقامی شارۆكه‌ی خاڵسی سه‌ر به پارێزگای دیاله كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی نزیك له میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ته‌واوی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌هه‌ر سریه و لیوایه‌ك بوونه پێشتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی عێراق و سنووری كوردستان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و به‌رگری له‌پاش ئه‌وه دێت كه داواكارییه‌كی زۆر هه‌بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ریزه‌كانی پۆلیس و سوپا بوون، دواتر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ددان پێدانراوی عێراق سوودیان له‌و بڕیاره بینی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانی خۆیان.
"ژماره‌ی گه‌ڕاوه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شد لانی كه‌م ده‌گاته سه‌رووی 40 هه‌زار چه‌كدار كه له ماوه‌كانی رابردوودا به‌هۆی نه‌خۆشی یاخۆ زۆر نه‌چوون بۆ ئه‌ركه‌كانیان یان به‌هۆكاری كۆمه‌لاَیه‌تی لابراون". عوده‌ی خدران وای گوت.
له ماوه‌كانی رابردوودا به‌هۆی ده‌ركردنیان لیوایه‌كی میلیشیا شیعه‌كان كه به لیوای 24 ناسراون، بووبوونه چه‌ته و رێ‌یان له خه‌ڵك ده‌گرت بۆ پاره و سه‌رانه وه‌رگرتن، عه‌دنان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌بان بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چه‌كدارانه تا ئێسته له‌و رێیانه ماون.
پێشتر چه‌ند كه‌سێك له لیوای 110ی حه‌شدی شه‌عبی وازیان هێنابوو، به گوته‌ی ئه‌بو مه‌نته‌زه‌ر ئه‌و لیوایه‌ی حه‌شد كه تایبه‌ته به كورده فه‌یلییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه به‌هه‌ر هۆكارێك نه‌ماون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عێراق ده‌رچوون، تا رۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو /10ی تشرینی دووه‌م/ ته‌واوی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
حه‌شدی شه‌عبی كه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه له 20014دا به‌فتوای سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه هاوشێوه‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زا، دواتر به هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی شیعه له په‌رله‌مانه‌وه كرانه هێزێكی ددان پێدانراوی عێراق.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی