لێكه‌وته‌كانی هێرشی مووشه‌كی مانگی سێپتێمبه‌ری ڕابردوو بۆ سه‌ر كۆگاكانی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی و هێرشی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، دوو گۆڕانكاری گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو پێشبینی و بۆچوونه‌كانیان به جۆرێكی تر ئاوه‌ژوو كردووه‌ته‌وه و جاران كه باس له جۆرێكی نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرا، ئێسته به ته‌واوی جۆرێكی تری نه‌خشه له‌سه‌ر مێزی وڵاتان و زلهێزانه.
هه‌رچه‌نده پێشتر زۆرێك له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دابوون، كه هێرشی سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا دژ به ئێران هه‌ڵده‌گیرسێ، به‌ڵام ئه‌و هێرشه نه‌ك هه‌ر هه‌ڵنه‌گیرسا، به‌ڵكوو ئێران چه‌ند گورزیشی له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه دا، كه‌چی واشنتن ئارامی هه‌ڵبژاردن و دواجاریش سعوودیه و ئێران خه‌ریكی گفتوگۆن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به دوژمنداریی نێوانیان بهێنن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سعوودیه پاش بێ ئومێدبوون دێ، له به‌ڵێن و خواسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كه دووپاتی له له‌ناوبردنی ئێران ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێسته ڕیاز به پشتیوانی ڕووسیا و پوتین كه ماوه‌یه‌كه پێوه‌ندی تۆكمه و به‌هێز له نێوان مۆسكۆ و ڕیاز دروست بووه، ده‌یه‌وێ به ده‌سپێشخه‌ری پوتین و به نهێنی له ڕێی دانوستاندن كۆتایی به گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران بهێنێت.
ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه‌ی ته‌واوی له ناوچه‌كه كردووه و وڵاتانیش ڕوویان له مۆسكۆیه
هۆكاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سعوودیه جیا له پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو پێشتر به ته‌واوی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و هه‌ژموونی ڕیاز بوون، به‌ڵام ئێسته خه‌ریكه دۆخه‌كه به‌جۆرێكی تر ئاوه‌ژوو بووه و وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نه‌كه له هه‌موو دۆسیه و ڕووداوێك دوای ڕیاز ناكه‌ون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له ماوه‌ی ڕابردوو عومران خانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان سه‌ردانی تاران و دواتر سعوودیه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی هه‌ردوولا به یه‌كتر بگه‌یه‌نێت و هه‌وڵبدات تاران و ڕیاز له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
دوای سه‌ردانی بۆ هه‌ردوو وڵات، عومران خان ئاشكرای كرد، ناكرێ ته‌نیا باس له جه‌نگ بكرێ، چونكه جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆیان و ناوچه‌كه نابێت، به‌ڵكوو كاریگه‌ری گه‌وره‌یشی به‌سه‌ر جیهانه‌وه ده‌بێ و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ڕه‌نگه ملیۆنان كه‌س بێكار و بێ شوێن و جێ بكات و دنیا تووشی گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی ئابووری بكات.
ڕوونی كرده‌وه، كه هه‌ردوولا هاوڕان بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوانیان ده‌ست پێ بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌مه‌نیش به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و به پشتیوانی هه‌ردوولا ئاگربه‌ست له یه‌مه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و گفتوگۆ له نێوان حووسییه‌كان و سعوودیه ده‌ست پێ ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرا، كه جه‌نگی یه‌مه‌ن ته‌نیا سێ مانگ بخایه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی سعوودیه و ئیمارات بۆ پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه ده‌ستوه‌ردانیان كرد، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و هیچ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یش له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوونی نییه، چونكه سعوودیه و ئیمارات زیاتر له ڕێی ئاسمانییه‌وه بۆردمانی حووسییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر زه‌وی هێزێكی یه‌كگرتوو و ڕێكخراو نییه كه ڕووبه‌ڕووی حووسییه‌كان ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه، زۆرترین بۆمب بخه‌نه خواره‌وه، كه به‌های هه‌ر یه‌كێكیان ملیۆنان دۆلاره، بێ ئه‌وه‌ی له ئامانج نزیك ببنه‌وه، كه وه‌ده‌رنانی حووسییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی یه‌مه‌نه بۆ ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كه ئێسته له سعوودیه و له ئاواره‌یی به‌رده‌وامی به كاره‌كانی ده‌دات.
ڕووسیا له پشتیوانی ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وت و ته‌واوی هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یش كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی پوتینه‌وه
هه‌رچه‌نده سعوودیه له ڕێی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران قه‌ده‌غه كردووه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له عه‌مان و كوێت و قه‌ته‌ڕ ئه‌و بڕیاره‌یان ڕه‌ت كرده‌وه، جیا له‌وه‌یش كۆمكاری عه‌ره‌بی به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی توركیای بۆ سه‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كرد، به‌ڵام قه‌ته‌ڕ ڕه‌تی كرده‌وه و دژی ئه‌و له‌شكركێشییه نه‌وه‌ستایه‌وه.
ئه‌ردۆغان به هاوكاری قه‌ته‌ڕ ده‌ستوه‌ردانی له لیبیا زۆر فره‌وانتر بووه، هاوكات له‌شكركێشی بۆ سه‌ر سووریا به‌رده‌وامه، به‌ڵام به نهێنی ڕازی بووه دان به ئه‌سه‌د و حكوومه‌تی دیمه‌شق بنێته‌وه و ئاواره‌كانیش ڕه‌وانه‌ی سووریا بكاته‌وه، كه هه‌موو توركیا دژی هاتنی ئاواره‌كانن و ڕقیان له سووریه‌كانه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و ڕووسیا له ناوچه‌كه به مانای سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی و دیپلۆماسییه‌تی ڕووسیا له سووریا به تایبه‌تی و له ناوچه‌كه به گشتی دێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كاریگه‌رییه زۆره‌كانی به‌سه‌ر
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، توانای گۆڕینی نه‌خشه و دروستكردنی نه‌خشه‌ی نوێی له ناوچه‌كه هه‌بوو بێ، بێگومان ئێسته ئه‌و توانایه‌ی نییه و پاشه‌كشه‌ی یه‌كجار زۆری كردووه، بۆیه سه‌رده‌م سه‌رده‌می مۆسكۆیه و بێ پوتین ناتوانێ هیچ كاریگه‌رییه‌ك و گۆڕانكارییه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ببێ و هیچ نه‌خشییه‌ك له واقیع بێته دی.