سبه‌ی هه‌ینی پیته‌ر گالبێرس باڵوێز و دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كاروباری جیهانی له وێندهامی ئه‌مه‌ریكا سیمینارێكی له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و خیانه‌تی ئه‌مه‌ریكا له كورد بۆ ساز ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش له به‌رده‌وامی ئه‌و چالاكی و هه‌ڵمه‌تی فشاره‌یه كه ناوه‌نده هزری و سیاسی و ستراتیجییه‌كان و ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا دژی تره‌مپ به‌هۆی ده‌سبه‌رداربوون له كورد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سیمیناره‌كه له شاری براتلبۆرۆی ویلایه‌تی نیویۆرك له باره‌گای سه‌ره‌كی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كڵێساكان له باڵه‌خانه‌ی ژماره 193ی شه‌قامی Main سبه‌ی هه‌ینی سه‌عات 7:30 خوله‌كی ئێواره به كاتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێ.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری جیهانی ویندهام،
گالبرێس له سیمناره‌كه‌ی باس له خیانه‌تی تره‌مپ له كورد و كاره‌ساته‌كانی سه‌ر كورد ده‌كات، به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ورده‌كاری خیانه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ و ڕاده‌ستكردنی ناوچه‌كه به ڕووسیه‌كان تێ ده‌گه‌یه‌نێت
ئاماژه دراوه، كه كاریگه‌ری ئه‌و بڕیاره و به‌خشینی ده‌رفه‌ت به ڕووسه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بسه‌پێنن و هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش له گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده و كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و هێرشه داگیركارییه‌ی توركیا، بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كوردی هاوپه‌یمانی و جیهان به گشتی به وردی تیشكی ده‌خرێته سه‌ر.
پیته‌ر گالبرێس سیاسی و دیپلۆماتكارێكی حزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به دۆستێكی نزیكی گه‌لی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێ و له‌كاتی ڕیفراندۆمی كوردستانیش گه‌وره‌ترین پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و لۆبی بۆ كوردستان ده‌كرد.