ناو و ناسناو له هه‌ر زمانێك بێت بۆ ناساندنى شته‌كانه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ناو و ناسناو بۆ توانج یان به رێكه‌وت به هه‌ندێك شت ده‌درێت ئه‌وا له دواتردا ده‌بن به ماڵ به‌سه‌ریانه‌وه و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى رۆژگار ته‌نیا به‌و ناوانه ده‌ناسرێنه‌وه، شاره‌كانیش به هه‌مان شێوه هه‌ندێك ناوى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه.
له‌م
راپۆرته‌دا باس ناو و ناسناوى 15 شارى دنیا ده‌كه‌ین، ئه‌و شارانه هه‌موویان له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناسناوى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه، كه له دنیا پێیان ده‌ناسرێنه‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ناسناوه‌كان نه‌رێنى بن.
چه‌ندان شارى شێر و پڵنگ له دنیا هه‌یه
پاریسى بچووك
پاریس، پایته‌ختى فڕه‌نسایه، ئه‌ى پاریسى بچووك له كوێیه؟ به بوخارستى پایته‌ختى رۆمانیه ده‌گوترێت "پاریسى بچووك" چونكه ئه‌م شاره له شێوه له پاریس ده‌چێت و ره‌سه‌نایه‌تى مێژوویى و پێشكه‌وتنى ته‌لاسازى نوێ به یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام له پاریس بچووكتره چونكه ته‌نیا دوو ملیۆن له بوخارست ده‌ژیت كه‌چى 12 ملیۆن كه‌س له پاریس نیشته‌جێن.
شارى شلێر
به شارى فلۆره‌نساى ئیتاڵیا ده‌گوترێت "شارى شلێر" ئه‌و شاره پایته‌ختى هه‌رێمى توسكانایه و به چاندنى ئه‌و گوڵه ناسراوه ته‌نانه‌ت له ئاڵاى هه‌رێمه‌كه گوڵه شلێر جێگیر كراوه.
ده‌شتى گه‌وره
شارى نیو ئۆرلیانز به "ده‌شتى گه‌وره" ناسراوه ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكا و گه‌وره‌ترین شارى ویلایه‌تى لویزیانایه، نازانرێت به‌وردى هۆكارى ئه‌م ناوه چییه، بۆیه چه‌ندان بۆچوونى جیاواز له‌باره‌یه‌وه هه‌یه.
شارى پۆڵا
به شارى پیتسبۆرگ ده‌گوترێت "شارى پۆڵا" ئه‌و شاره له ویلایه‌تى پنسلڤانیاى ئه‌مریكایه و مێژوو دامه‌زراندنه‌كه‌ى بۆ 1758 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته‌وه به شارى پۆڵا ناسراوه هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه نزیكه‌ى 300 كارگه‌ى گه‌وره‌ى پۆڵا و ئاسن له‌م شاره دانراون.
شارى پڵنگه‌كان
ئه‌و ناسناوه به ئۆسلۆى پایته‌ختى نه‌رویج دراوه، هه‌ر چه‌نده زیاتر له 150 ساڵه ئه‌م ناوه بۆ شاره‌كه به‌كاردێت، كه‌چى ده‌بێت ئه‌وه بزانین هیچ پڵنگێك له‌و شاره نییه، به‌ڵكو هۆكارى ناسناوه‌كه بۆ نووسه‌رێكى به‌ناوبانگ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ویش بیۆرنسترین بیۆرنسۆن كه له نووسینه‌كانى شاره‌كه به شوێنى پڵنگه‌كان وه‌سف ده‌كات، چونكه هێنده سارده ته‌نیا كه‌ڵكى ئه‌وه‌یه هه‌یه پڵنگ لێى بژین.
شارى قه‌ده‌غه‌كراو
ئه‌مه ناسناوى په‌كینى پایته‌ختى چینه، پێشتر ئه‌و ناسناوه ته‌نیا بۆ كۆشكى ئیمپراتۆرى چینى درا بوو كه ده‌كه‌وته سه‌نته‌رى په‌كین به‌ڵام دواتر ناسناوه‌كه بۆ ته‌واوى شاره‌كه به‌كارده‌هێنرێت.
شارى سه‌د تاوه‌ره‌كه
به پراگى پایته‌ختى چیك ده‌گوترێت "شارى سه‌د تاوه‌ره‌كه" سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌زاران تاوه‌ر له‌م شاره‌دا هه‌ن، كه‌چى ته‌نیا به 100 تاوه‌ره‌كه ناسراوه، هۆكارى ئه‌م كهمكردنهوهیهیش نازانرێت.
جگه له پاریسى فڕه‌نسا دوو پاریسى تر هه‌یه
شارى به‌نده‌ر
به شارى سیدنى ئوسترالى ده‌گورێت شارى به‌ندر چونكه زۆرترین ژماره‌ى به‌نده‌ره سروشتییه‌كانى دنیا له خۆ ده‌گرێت.
پایته‌ختى مۆدا
به میلانى ئیتاڵیا ده‌گوترێت "پایته‌ختى مۆدا" چونكه زۆرترین ناوه‌ندى مۆداى دنیا له بوارى جلوبه‌رگ له‌م شاره‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
شارى خۆشه‌ویستى برایانه
به شارى فیلادلفیاى ئه‌مه‌ریكى ده‌گوترێت"شارى خۆشه‌ویستى برایانه" دۆزینه‌وه‌ى هۆكار بۆ ئه‌و ناوه كارێك ئاسانه چونكه ناوه‌كه له زمانى یۆنانى كۆن وه‌رگیراوه، فیلادلفیا واته "خۆشه‌ویستى برایانه".
شارى شێر
ئه‌مه ناوه‌ى سه‌نگاپووره‌یه، وشه‌كه له زمانى ئه‌م وڵاته وه‌رگیراوه، یه‌كه‌میان "سه‌نگا" واته شێر، دووه‌میان پوره به‌ماناى شار دێت بۆیه كاتێك دوو وشه‌كه لێك ده‌ده‌یت ده‌بێته"شارى شێر" جگه له‌م هۆكاره‌یش ده‌گوترێت به‌ر له نیشته‌جێبوونى مرۆڤ له سه‌نگاپوور ژماره‌یه‌كى زۆر شێر له‌و ناوچه‌یه بووه.
نیویۆركى قوڕاوى
به شارى تۆرنتۆى كه‌ندا ده‌گوترا "نیویۆركى قوڕاوى" چونكه ئه‌مه یه‌كێكه له گرنگترین و قه‌ره‌باڵغترین شارى كه‌نه‌دا هاوشێوه‌ى نیویۆرك گرنگه، به‌ڵام له كاتى رێكخستنه‌وه‌ى ته‌واوى شارهكانهى قیڕتاو نه‌كرا بوو، بۆیه خه‌ڵكه‌كه به توانجه‌وه گوتوویانه نیویۆركى قوڕاوى.
پاریسى ئه‌مه‌ریكاى لاتین
به بیۆنس ئایرسى پایته‌ختى ئه‌رجه‌نتین ده‌گوترێت "پاریسى ئه‌مه‌ریكى لاتینى" چونكه ئه‌و شاره زۆر گه‌وره‌یه و ژماره‌یه‌كى زۆر شانۆى تێدایه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش خاوه‌ن تهلاسازییهكى جوانه هاوشێوه‌ى پاریس.
دایكى دنیا
به قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر ده‌گوترێت دایكى دنیا، ئه‌و ناسناوهیش له كۆنه‌وه بۆ ئه‌م شاره به‌كارهاتووه، چونكه شارستانیه‌تى میسرى كۆن له‌وێ بووه، كه به‌ر هه‌موو شارستانیه‌ته‌كانى تر هه‌بووه و هه‌وێنى ئه‌وانیتر بووه.
پایته‌ختى ئاشتى
به جنیفى پایته‌ختى سویسرا ده‌گوتریت پایته‌ختى ئاشتى، چونكه له هه‌موو جه‌نگه مێژووییه‌كان ئه‌م ولاچته بێلایه‌ن بووه و ته‌نانه‌ت رۆڵى ئه‌رێنى هه‌بووه، ئێسته‌یش ئه‌م شاره زیاتر له 200 رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى لێیه.