خانمه ئه‌كته‌ری مه‌كسیكی به ڕه‌سه‌ن لبنانی "سه‌لما حایك"، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی خۆی و باوكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی هه‌وادارانی.
سه‌لما حایك ئه‌كته‌ری ناسراوی مه‌كسیكی جه‌ژنه پیرۆزه‌ی یاددی له دایك بوونی به زمانی عه‌ره‌بی له باوكی كردووه كه ته‌مه‌نی بووه به 82 ساڵ.
بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی هه‌وادارانی
ئێسته ته‌مه‌نی سه‌لما حایك 50 ساڵه، پێشتر له چه‌ندان فیلمی هۆلیوود به‌شداری كردووه، به‌ڵام له هه‌موو ڕۆڵه‌كاندا وه‌ك كچێكی جوانی سێكسی ده‌ركه‌وتووه، بۆیه بڕیاری داوه ئیتر ڕۆڵی له‌و جۆره نه‌گێڕێ، ئه‌مه‌ش وای كردووه له هۆڵیوود فه‌رامۆش بكرێ، ده‌كاته كچی سه‌رمایه‌دارێكی مه‌كسیكی به‌ناوی "سامی حایك" كه به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، دایكیشی مه‌كسیكییه و به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانیایییه. سه‌ره‌تای هونه‌ریی حایك، له رێی رێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنیی له مه‌كسیك ده‌ست پێ كردووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێك رۆڵی بینیوه، له ساڵی 1995 وه‌ك ئه‌ستێره له هۆڵیوود ناسرایه‌وه.
حایك له چه‌ندان فیلم‌دا به زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی رۆڵی بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك ناوی بڵاو بووه‌وه كه له هۆلیووددا به "بۆمبی هۆڵیوود" ناوبانگی ده‌ركرد. جیا له فیلمه‌كانی كه زۆربه‌یان ئه‌كشنن، هاوكات له چه‌ند زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنیشدا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه. زیاتر له 80 كاری هونه‌ریی زۆر ناوداری هه‌یه كه له‌ناویاندا جیا له فیلم، درامایش هه‌ن.